دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

ناڕه‌‌زایه‌تیی خه‌ڵکی مه‌ریوان به هاتوچۆی ترانزیتی مه‌رز به‌ناوشاردا

له ناڕه‌زایه‌تیی به تێکدانی ئاسایشی هاوڵاتییانی مه‌ریوان، خه‌ڵکی ئه‌و شاره له به‌رده‌م مه‌یان باری مه‌ریوان رێیان له ماشینه ترانزیتییه‌کان گرتووه‌و ناهێڵن به جاده‌ی سه‌ره‌کیی ناوشاردا تێپه‌ڕن.

به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس پۆست، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ ڕێکه‌وتی 92/2/29 کاتژمێر 19:30 له‌ گه‌ڕه‌کی مه‌یان باری مه‌ریوان، خه‌ڵکی ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام‌و به‌ریان به‌ ڕه‌دبوونی ماشینه‌ تڕانزیتییه‌کان گرت که له خاڵی سنووری باشماخه‌وه چوونه‌ته ناوشاری مه‌ریوان.

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که خه‌ڵکی ناڕازی رایان گه‌یاندوه هاتوچۆی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ماشینه‌کان ئاسایشی خه‌ڵکی ئه‌و ده‌وره‌یان نه‌هێشتووه‌‌و خيڵک له‌ هاتوچۆی ئه‌و ماشینانه‌ به‌ نێو شاردا وه‌ڕس بوون.

تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماشینانه‌ به‌ نێو شه‌قامه‌کانی شاردا نایاساییه‌‌و ده‌بوایه‌ شاره‌داری و فه‌رمانداری و سه‌رجه‌م لاله‌یه‌ن په‌یوه‌ندی داره‌کانی تر ڕێگایه‌کی تایبه‌تیان بۆ تێپه‌ڕبوونی ئه‌و تڕانزیتانه‌ خاس بکردایه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ که‌ هیچ گوێی پێ نه‌دراوه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌و ماشینانه‌ بوونیه‌ته‌ هۆی مه‌ترسی بۆ گیانی خيڵکی ناوچه‌که‌ و جگه‌ له‌ زه‌ره‌ر و گیان ستناندنی ئه‌و خيڵک، هیچ قازانجێکی نییه‌.

سه‌رچاوه‌که زیادیشی کردووه کۆمه‌ڵێک له‌ خه‌ڵکی ئاسایی به‌ریان به‌ ڕه‌دبوونی ئه‌و ماشینانه‌ گرتوو‌ه‌و وتیوویانه تاکوو فه‌رماندار(فه‌للاحی) خۆی نه‌یه‌ته‌ شوێنه‌که، ئه‌م جاده‌یه‌ چۆڵ ناکه‌ن. به‌ڵام هێزه‌ ئینتیزامییه‌کانی ڕژیم هاوکات له‌گه‌ڵ ئیدراته‌ی ئیتلاعات‌و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپاش ڕژانه‌ ئه‌وێو هه‌وڵیان به‌ بڵاوه‌پێکردنی خه‌ڵکه‌که کرد که‌ نه‌یانتوانی.

جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ یه‌کێک له‌و هێزه‌ ئینتزامییانه‌ به‌ ناوی( سه‌رهه‌نگ په‌رویزی) هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ گرتنی خه‌ڵکه‌که‌ کرد و ئیداره‌ت ئیتلاآعتیش به‌ فیلمبه‌رداریکردن له‌ خه‌ڵکه‌که‌ هه‌وڵی مه‌دره‌ک هه‌ڵگرتن و تۆقاندنی خه‌ڵکه‌که‌ی دا.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.