یه‌ك شه‌ممه‌ 8 ئه‌یلول 2024

ئێران داوای راده‌ستکردنی موجاهدین‌ی له عێراق کرد

له دیدارێکی نێوان سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی کۆماری ئیسلامی، سادق لاریجانی له‌گه‌ڵ مه‌دحه‌ت مه‌حمود سه‌رۆکی لیژنه‌ی باڵای دادوه‌ریی عێراق داوای راده‌ست کردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی موجاهدینی خه‌ڵکی کردووه بۆ ئێران.

به گوێره‌ی ماڵپه‌‌ڕی بی‌بی‌سی لاریجانی داوای له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق کردووه له چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته یاساییه‌کاندا ئه‌ندامانی موجاهدینی خه‌ڵکیان راده‌ست بکات‌ تا دادگاییان بکه‌ن. به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ناوبراو وتویه‌تی: ‘ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له وڵاتی دۆست‌و برامان ده‌که‌ین که ئه‌ندامانی موجاهدین‌مان له چوارچێوه‌ی یاسادا راده‌ست بکه‌ن’.

له ئێستادا سه‌دان ئه‌ندامی موجاهدین له که‌مپی لیبێرتی له نزیک که‌مپی ئه‌شره‌ف له بارودۆخێکی مه‌ترسیداردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ده‌وترێت موجاهدین گه‌وره‌ترین رێکخراوی چه‌کداری ئێرانی نه‌یاری دژ به کۆماری ئیسلامی بووه‌و تا ساڵی 2003و رووخانی حزبی به‌عسی عێراق ده‌یان پرۆسه‌ی سه‌ربازیی دژ به کۆماری ئیسلامی ئه‌نجام داوه‌و هاوکات به ئاشکراش به‌رپرسایه‌تی ده‌یان ته‌قینه‌وه‌و چالاکیی تری سه‌ربازیی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه.

له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا چه‌ند هێرش کراوه‌ته سه‌ر که‌مپی موجاهدین‌و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له چه‌کدارانی پێشووی ئه‌و رێکخراوه یا ره‌وانه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌‌ڵاتی ئوروپا کراون یا خۆیان راده‌ستی کۆماری ئیسلامی کردووه‌ته‌وه. ده‌وترێت تێکه‌ڵبونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری موجاهدین له‌گه‌ڵ حزبی به‌عسی عێراق‌و به‌شداریکردنی ئه‌و رێکخراوه له سه‌رکوتی شۆڕشی به‌هاری 1991ی گه‌رمیان‌و ناوچه‌کانی خوارووی عێراق هۆکارێکی سه‌ره‌کییه بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا پشتیوانیی پێویستیان لێ نه‌کرێت له عێراقداو حکومه‌تی نوری مالکیش گێچه‌ڵیان پێ بکات.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.