پێنج شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / کرێکارێکی تری رۆژهه‌ڵاتی له باشووری کوردستان گیانی له‌ده‌ستدا

کرێکارێکی تری رۆژهه‌ڵاتی له باشووری کوردستان گیانی له‌ده‌ستدا

ئێواره‌ی دوێنێ شه‌مه کرێکارێکی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به شێوه‌یه‌کی له‌ناکاو توشی سه‌کته‌ی دڵ بوو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.

به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس پۆست کاتژمێر 17:30 دوێنێ شه‌مه کرێکارێکی ته‌مه‌ن 52ساڵ به ناوی ناسێح خزری کوڕی حاجی ره‌حیم خه‌ڵکی بێساران له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه له شوێنی کاره‌که‌ی تووشی سه‌کته‌ی دڵ بوو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداو ئێستا ته‌رمی ناوبراو له ه‌خۆشخانه‌یه.

سه‌رچاوه‌یه‌ک به زاگرۆس پۆستی راگه‌یاندووه شوێنێ کاری ناوبراو له ناوچه‌ی ‘قڕگه’ی سلێمانیه بووه‌و دوای گیان له‌ده‌ستدانی گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌و ئێستا ته‌رمه‌که‌ی له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌دایه بۆ سنه.

بابەتی هاوپۆل

بەڤیدیۆ.. هێزەکانی رژیم لە سەرپێڵ‌زهاو بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر خەڵک

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ک ەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، هاوڵاتیانی بووومەلەرزەلێدراوی شاری سەرپێڵ‌زەهاو لا کاتی …