چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

9 ئێرانی له ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له عێراق بوونه قوربانی

ئێران ئه‌ڵێت له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له سه‌ر ڕێگه‌ی کرێکاران‌و ئه‌ندازیارانی ئێرانی له به‌عقوبه، ئه‌مڕۆ شه‌مه 9کرێکارو ئه‌ندازیاری کۆمپانیایه‌کی گاز کوژراون‌و بریندار بوون.

هه‌واڵنێریه‌کانی کۆماری ئیسلامی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منیی عێراقییه‌وه بڵاویان کردووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ شه‌مه له سه‌ر رێگه‌ی کاروانێکی ئه‌ندازیاران‌و کرێکارانی ئێرانی له به‌عقوببه ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژیی روویداوه‌و له ئاکامیدا 2که‌سیان کوژراون‌و 7که‌سی تریشیان بریندارن.

سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی بڵاو کردووه‌ته‌وه که پاییزی رابردووش به ۆی ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی به ڕووی کرێکاره ئێرانیه‌کان له به‌غدا 16که‌س کوژراون‌و 5ی تریش بریندار بوون.

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که ئه‌گه‌ری کوژرانی بریندارانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی به‌عقوبه دوور نییه‌. تا ئێسته هیچ لایه‌نێک به‌رپرسایه‌تیی ته‌قینه‌وه‌که‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.