پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

خۆی: پرۆژه‌ی تایبه‌تی سپا له ساڵیادی گرتنه‌وه‌ی خوڕه‌مشه‌هر به‌ناوی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌وه

ئه‌مڕۆ 3ی جۆزه‌ردانی 1393ی هه‌تاوی له ساڵرۆژی گرتنه‌وه‌ی شاری خوڕه‌مشه‌هر له لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه له شاری خۆی پارێزگای ورمێ به راگه‌یاندنی ئاماده‌کردنی چه‌ند ماڵێکی سازمانی بۆ بنه‌ماڵه‌کانی سپا له بری پرۆژه‌ی گشتی یادکرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌مه 32یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی شاری خوڕه‌مشه‌هری باشووری رۆژاوای ئێران بوو که له ساڵی 1361ی هه‌تاوی بۆ ماوه‌ی 578رۆژ هێزه‌کانی به‌عس ده‌ستیان به سه‌ردا گرتبوو.

به وته‌ی سایتی حکومه‌تیی ئیرنا ئه‌مڕۆ شه‌مه به‌رپرسی سپای پاسداران له خۆی به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی تری کۆماری ئیسلامی له شاره‌که هه‌واڵی پێشکه‌شکردنی 8 ماڵی به بنه‌ماڵه‌کانی سپای پاسداران له‌و شاره راگه‌یاندووه‌و سه‌رچاوه‌که ئه‌و هه‌واڵه‌ی وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی گشتیی خزمه‌تگوزاری ناوبردووه.

ساڵانه له‌مڕۆدا سپای پاسداران له شاره جیاجیاکانی کوردستان یادی گرتنه‌وه‌ی خوڕه‌مشه‌هر ده‌کاته‌وه که به وته‌ی به‌رپرسانی سپا له خوێناویترین شه‌ڕه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ رژیمی به‌عسی رووخاو بووه به درێژه‌ی شه‌ڕێ 8ساڵه‌ی نێوانیان. به‌ڵام ئه‌مساڵ که‌مترین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌و بۆنه‌وه پێشکه‌ش کراوه‌و زۆربه‌ی پرۆژه‌کان تایبه‌ت بوون به خودی سپا، نه‌ وه‌ک پرۆژه‌ی گشتی.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.