یه‌ك شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / مافی مرۆڤ / دانا له‌نجاوایی ساڵێک زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا

دانا له‌نجاوایی ساڵێک زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا

دوای ماوه‌یه‌کی زۆر له ده‌ستبه‌سه‌رکرانی دانا له‌نجاوایی، چالاکی خوێندکاری‌و ژینگه‌پارێزی خه‌ڵکی مه‌ریوان دادگای ئه‌و شاره سزای ساڵێک زیندان به هۆی پڕوپاگه‌نده دژ به کۆماری ئیسلامیی به‌سه‌ردا سه‌پاند.

به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان له مه‌ریوانه‌وه، رۆژی یه‌کی جۆزه‌ردان دوای ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌ستبه‌سه‌ربوون دادگای مه‌ریوان سزای یه‌ک ساڵ به‌ندکردنی به‌سه‌ر دانا له‌نجاوایی چالاکی خوێندکاری‌و ژینگه‌پارێزی ئه‌و شاره‌دا سه‌پاندووه‌و سزاکه‌ش به ‘سیروان هوشمه‌ند’ پارێزه‌ری ئه‌و چالاکه راگه‌یه‌نراوه.

هوشمه‌ند رایگه‌یاندووه جگه له پڕوپاگه‌نده دژ به کۆماری ئیسلامی، چه‌ند تۆمه‌تی تر دراونه‌ته پاڵ دانا که برێتین له هه‌وڵ بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی‌.

دانا له رێبه‌ندانی رابردووه‌وه بۆ جاری دووه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌و بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێک له به‌ندی ئیتلاعاتی مه‌ریواندا بوو، پێشتریش به هۆی مانگرتن 5ساڵ به‌ندکردنی ته‌علیقیی به‌سه‌ردا سه‌پابوو. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کان ئه‌گه‌ر سزاکه‌ی دانا له دیوانی باڵا یه‌کلایی بکرێته‌وه، بۆ ماوه‌ی 2ساڵ له زیندان ده‌یهێڵنه‌وه.

 

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …