دوو شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / مافی مرۆڤ / په‌نابه‌رێک له سوئێد بزمار له قاچی ده‌دات

په‌نابه‌رێک له سوئێد بزمار له قاچی ده‌دات

چالاکێکی سیاسیی خەڵکی مەریوان که له وڵاتی سۆئێد ئه‌ژی، دوای ئەوەی بۆ جاری چواره‌م داوای پەنابەرییەکەی ره‌دکراوە‌ته‌وه، دوو بزماری لە قاچه‌كانی خۆی داوه.


کوردپا بڵاویكرده‌وه‌ عەلی دانش، چالاکی سیاسیی مه‌ریوانی کە لەلایەن ئیتلاعاته‌وه هاوکاری کردنی موساد تۆمەتبار کراوە، بۆ چوارەمین جار داوای پەنابەرییەکەی لەلایەن وڵاتی سۆئێده‌وه رە‌دکراوە‌ته‌وه‌و ناوبراو له ناچاریداو بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی بزماری له هه‌ردوو قاچی داوه.

عەلی دانش راگەیاندوه‌، “لەماوەی رۆژانی رابردوودا ئیدارەی پەنابەرانی سۆئێد بۆ چوارەمین جار داوای پەنابەرییەکەی رەت کردوومەتەوە، بۆیە بڕیارم داوە هەتا ئەو کاتەی مافی پەنابەریم پێ نەدرێت، لەگەڵ ئەوەی ئەو دوو بزامرە لە لاقەکانم دەرناهێنمەوە”.

به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دانش ئێستا ماوەی ٣ رۆژە مانی لە خواردن گرتووەو رایگه‌یاندووه هەتا ئەوە کاتەی وەک پەنابەر وەنەگیریم دەست لەمانگرتن هەڵناگرم‌و داوا لەدەسەڵاتدارانی وڵاتی سوید دەکەم بە دەم داواکانمەوە بێن”.

ده‌وترێت مه‌ترسی دیپۆرت کردنه‌وه‌ی عه‌لی دانش بۆ ئێران له لایه‌ن وڵاتی سۆئێده‌وه دوور نییه.

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …