شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 2024

ئێران له سه‌ر فایلی دزیی 3هه‌زار میلیاردی که‌سێکی له‌سێداره‌دا

به گوێره‌ی راگه‌یاندنی دادسه‌رای تاران، مه‌ه‌ئافه‌رید ئه‌میر خوسره‌وی تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی دزیی 3هه‌زار میلیارد تمه‌نی که له خه‌رمانانی 1390ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌مه سزاکه‌ی به سه‌ردا سه‌پاو له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین له سێداره درا.

به وته‌ی به‌رپرسانی ئێران له خولی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تیی مه‌حمود ئه‌حمه‌دینه‌ژاده‌وه تا ئێستا ئه‌م فایلی سه‌ره‌ڕای فایلی بابه‌ک زه‌نجانی، دووه‌مین فایلی دزیی گه‌وره‌یه له مێژووی ئێراندا.

غوڵامعه‌لی ریاحی پارێزه‌ری ناوبراو رایگه‌یاندووه له سێداره‌دانی تۆمه‌تباره‌که‌ی به بێ ئاگادار کردنه‌وه ئه‌نجام دراوه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و له سێداره‌دا له حاڵێکدا بووه که هه‌موو داراییه‌کانی ئه‌میر خوسره‌ی له لایه‌ن دادگای گشتیی تارانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.

ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئه‌م فایله‌یان وه‌ک فایلی ‘گه‌نده‌ڵیی گه‌وره’ ناساندووه‌و پێشتر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد چه‌ند جار پێداگریی له سه‌ر سه‌پاندنی توندترین سزاکان کردبوو به سه‌ر تۆمه‌تبارانیدا؛ شایانی باسه حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رکۆماری ئێران که له زۆربه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانیدا جیاوازیی له گه‌ڵ سه‌رکۆماری پێشوو ده‌ربڕیوه، تا ئێسته هه‌ڵویستی خۆی له سه‌ر ئه‌و له سێداره‌دانه رانه‌گه‌یاندووه.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی راگه‌یاندنه‌کانی کۆماری ئیسلامی له سه‌ر ئه‌و فایله 4که‌سی تریش چاوه‌ڕوانی سزای له‌سێداره‌دان ده‌که‌ن. ده‌وترێت له ئێسته‌دا به شێوه‌ی گشتی 500 تۆمه‌تبار ده‌ستبه‌سه‌ر کران‌و له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامیدان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.