چوار شه‌ممه‌ 22 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ كۆچی دوایی عه‌باسی كه‌مه‌ندی

په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ كۆچی دوایی عه‌باسی كه‌مه‌ندی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆی گه‌یانده‌ كه‌سوكاری عه‌باسی كه‌مه‌ندی و دڵگه‌رانه‌ به‌ كۆچی دوایی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌.
له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ستایشی كاره‌كانی چه‌ند ساڵی رابردووی عه‌باسی كه‌مه‌ندی كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ جێده‌ستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌و بواره‌دا دیاره‌.

ده‌قی پرسه‌ نامه‌كه‌:

بۆ خانەوادەی هونەرمەندی ناسراوی كورد عەباسی كەمەندی

بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی كورد عەباسی كەمەندی دڵگران بووم. عەباسی كەمەندی لە بواری هونەری گۆرانی و ئاواز و وێنەكێشان و هۆنراوە و تێكستی شانۆیی ساڵانێكی زۆر خزمەتی مەزنی هونەر و كلتوری كوردی كردووە و جێدەستی لەو بوارەدا دیار و جێگای بایەخە.

لە دەستدانی ئەم هونەرمەندە، زیانێكی گەورەیە بۆ هونەری كوردی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەباسی كەمەندی و هونەرمەندانی كوردستان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم.

لە خوای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بخانە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

22ی 5ی2014

له‌ ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا به‌هۆیی جه‌ڵته‌یی دڵه‌وه‌ هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان عه‌باس که‌مه‌ندیکۆچی دوایی کرد،‌ ئێواره‌ی دوێنێ پێنج شه‌مه‌22ی ئایار له‌گۆرستانی به‌هه‌شتی محه‌مه‌دی شاری سنه‌ به‌ به‌شداری جه‌ماوه‌رێکی زۆرله‌ شاره‌ جیاجیاکانی رۆژهه‌ڵات و باشوری کوردستان، ته‌رمه‌که‌ی به‌خاک سپێردرا.

بابەتی هاوپۆل

سنە.. ناردنی ٢٠٠ کانێکس بۆ بوومەلەرزە لێدراوان

لە لایەن رێکخراوی نیزامی موھەندسی پارێزگای سنە، ژمارەیەکی بەرچاو کانێکس پێشکەشی خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی پارێزگای …