پێنج شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / كولتوور / عه‌باس که‌مه‌ندی کۆچی دوایی کرد

عه‌باس که‌مه‌ندی کۆچی دوایی کرد

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه رێکه‌وتی یه‌کی جۆزه‌ردانی 1393ی هه‌تاوی‌و 21ی مه‌ی 2014 هونه‌رمه‌ندی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، عه‌باس که‌مه‌ندی له ته‌مه‌نی 62ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست شه‌وی رابردوو هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵکی شاری سنه به ۆی ئاازری گورچیله‌وه بردرابووه نەخۆشخانە و سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی “راوه‌ستانی دڵ”‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.


عەباس كەمەندی ته‌مه‌نی هونه‌ریی هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوێتی‌و لە تەمەنی 18ساڵییه‌وه ده‌ستپێکردو توانی له ساڵی 1349ی هه‌تاوی لەیەكێك لە ركابەرییەكانی چیرۆك نووسیدا لەرادیۆ سنە پلەی یەكەمی بەدەست بهێنێت.

ساڵی 1350ی هه‌تاویدوای به‌شداریکردن له ئێواره شیعرێکدا که به به‌شداریی ‘موعینی کرماشانی’ رێکخرابوو وه‌ک گۆرانیبێژی ‘ماڵی کولتورو فه‌‌رهه‌نگ’ی سنه‌ دیاریکراو تا ساڵی 1356ی هه‌تاوی زۆربه‌ی ئه‌و گۆرانییانه‌ی که له رادیۆ سنه‌وه بڵاو ده‌کرانه‌وه له‌و شوێنه‌دا رێکده‌خران.

_ به‌شێک له به‌رهه‌مه‌کانی عه‌باس که‌مه‌ندی برێتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:

وتنی شیعرو هه‌ڵبه‌ستی زیار له 150 گۆرانی، رێکخستنی ریتم‌و به‌ڕێوه‌بردنی زیاتر له 60 گۆرانی، به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵه گۆرانییه‌کانی ‘گه‌لاوێژ، پرشنگ، هه‌ورامان‌و کیژی کورد له سێ ژماره‌دا’، کۆکردنه‌وه‌ی ناسراوه‌کانی که‌له‌پوری کورد، کۆکردنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی که‌سایه‌تییه‌کانی کوردو کردنی به سیناریۆ وه‌ک ‘سه‌نجه‌رخان، سه‌ید عه‌تای که‌ل، ژیاننامه‌ی حسه‌ین گوڵزار کرماشانی، تاڵانکردنی زێویه‌و میر نه‌ورۆزی‌و چه‌ند به‌رهه‌می تر’.

_ به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌کانی: ئه‌سپ، باوه‌شێک ئاڵف، فڕین له قه‌فه‌سدا، میراتی مامه ره‌حیم، ئه‌ندامی نوێی ئۆپێک، شه‌ڕی رومادیه، کۆڵانی سوور، کاروانسه‌را، پارێزه‌ری یه‌که‌م، قه‌ڵه‌م‌و شه‌یتان، پاڵه‌وان په‌مه.

ئه‌و به‌رنامانه‌ی له لایه‌ن عه‌باس که‌مه‌ندیه‌وه ئاماده کران: زنجیره‌ی ماڵی نوێ پیرۆز، زنجیره‌ی منداڵانی پاله‌وان په‌مه، دۆکیۆمێنتاریی چیرۆک بێژان، دۆکیۆمێنتاریی کۆنه هه‌واران(ناساندنی که‌سایه‌تیه‌کانی کوردستان).

_ کتێبه‌کانی که‌مه‌ندی:

دیوانی شیعری کوردی‌و فارسی، کۆکردنه‌وه‌ی شیعره‌کانی میرزا شه‌فیع، وه‌رزشی دێرین‌و پاڵه‌وانانی کورد، ژیاننامه‌ی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانی، هه‌ورامان، کۆدناسیی که‌سایه‌تییه کولتوریه‌کان، کۆکردنه‌وه‌ی شیعره هیجاییه ئێرانیه‌کان پێش سه‌رده‌می ئیسلام‌و… .


به پێی زانیارییه‌کان بڕیاره رێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی عه‌باس که‌مه‌ندی ئێواره‌ی ئەمڕۆ كاتژمێر 16:30 لە مزگەوتی مەڵاوەیسی له ژێر پردی مه‌ڵاوه‌یسی‌ی سنە بەڕیوە بچێت.

بابەتی هاوپۆل

سنە.. ناردنی ٢٠٠ کانێکس بۆ بوومەلەرزە لێدراوان

لە لایەن رێکخراوی نیزامی موھەندسی پارێزگای سنە، ژمارەیەکی بەرچاو کانێکس پێشکەشی خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی پارێزگای …