دوو شه‌ممه‌ 16 ته‌مموز 2018
ماڵەوە / کۆمەڵایەتی (پەڕە 19)

کۆمەڵایەتی

سه‌رپێڵ زه‌هاو، شاری دێرین‌و 90هه‌زار که‌سی بێ مه‌له‌وانگه‌یه

هاوڵاتیانی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو له رۆژئاوای پارێزگای کرماشان‌ ده‌ڵێن گه‌رما له‌و شاره‌ له ئێستادا رۆژانه ده‌گاته 50پله‌ی سه‌روو سفرو شاره‌که‌ش هیچ مه‌له‌وانگه‌یه‌کی نییه.

زۆرتر بخوێنەوە »

له کرماشان به هۆی رۆژوونه‌گرتن قامچی له 5که‌س درا

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی کرماشان به تۆمه‌تی نانخوارن له شوێنێکی گشتی له لایه‌ن 5لاوی ئه‌و شاره‌وه له رۆژێ پێشووتر، سزای لێدانی قامچیی له شوێنه گشتییه‌کانیان به سه‌ردا سه‌پاندن.

زۆرتر بخوێنەوە »

لاوێکی مهابادی به هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا

به هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه چه‌ند رۆژ له‌وه‌ پێش لاوێکی 23ساڵ ته‌مه‌ن له مهاباد ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌و دوێنێ شه‌مه له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری ورمێ گیانی له‌ده‌ستاوه‌.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئایا به‌دواداچوون بۆ فیلمی سێکسی مرۆڤ توشی ئێعتیاد ئه‌کات؟

له رووی پزشکییه‌وه، خووگرتن به سه‌یرکردنی کلیپ‌و وێنه‌ی سێکسی مێشکی مرۆڤ ده‌خاته حاڵه‌تێکی مه‌ترسیداره‌وه. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له بریتانیا نیشانی داوه به‌دواداچون‌و خوگرتن به بینینی وێنه‌و ڤیدیۆی سێکس چه‌ند به‌شێک له مێشک ئه‌وروژێنێت که کاری رۆژانه‌ی ئه‌و که‌سه په‌ک ئه‌خات‌و کاته‌کانی به شێوه‌یه‌کی ناباوه‌ڕانه به فیڕۆ ئه‌دات، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش هاوشێوه‌ی که‌سێکی توشبوو به ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانه،که له کاتی بینینی ماده‌ی هۆشبه‌ردا کات‌و کۆنترۆڵی …

زۆرتر بخوێنەوە »

داعش له موسڵ، ‘عیلمی ئیسلامی‌و ماره به زۆر’ جاڕ ده‌دات

دوێنێ شه‌مه هه‌واڵی راکردنی ژماره‌یه‌ک له کچان‌و بنه‌ماڵه‌کانی موسڵ ‌به هۆی ماره‌کردنیان به زۆر له ئه‌ندامانی داعش‌و هه‌روه‌ها سووتاندنی به‌کۆمه‌ڵی کتێبی ده‌رسیی خوێندنگاکانی ئه‌و شاره له لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه بڵاو بووه‌وه.

زۆرتر بخوێنەوە »

مەسەلەی ژن لە چوارچێوەی یاساكانی پیاوسالاریدا… ئارێز موحەمەدی

ئارێز موحەمەدی ئازادیی هەر كۆمەڵگایەك بەستراوەتەوە بۆ ئازادی ژن‌و چۆنیەتی بەشداریكردنی ئەوان لە كۆمەڵگە. گومانێك لەوەدا نیە كە هەر كۆمەڵگایەك كە لەسەر دین‌و سوننەت‌و كولتوورە دژە ژنەكان دامەزراوە، مەسەلەی ژن تا ئاستێكی بەرچاو پێش ناكەوێت‌و هەر ئەمەشە كە هەر رۆژە شاهیدی كوشتنی ژنان یان دەستدرێژی كردنە سەریانین.! ئەگەر لێرەدا تەنیا جەخت لەسەر ژنانی كورد لە كۆمەڵگای كوردەواریدا بكەمەوە، دەبینین مەسەلەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

هەڵبژاردنی 100 ژنی ناسراوی جیهان

گۆڤاری فوربس ریزبەندی ساڵانەی خۆی لە نێو بەهێزترین ژنانی جیهان بڵاو كردەوە كە تێیدا ئانگلا مێركێل سەدری ئەعزەمی ئاڵمان بۆ نۆهەمین جار لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو وەكوو بەهێزترین ژنی جیهان هەڵبژێردرایەوە. لەم ریزبەندیە جێنت بلێن یەكەمین ژنی مێژووی بانكی ناوەندی ئەمریكا لە پلەی دووهەمدایە‌و ملیندا گیتس هاوسەری بیل گیتس‌و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەری ناوەندی بیل‌و ملیندا گیتس وەك ساڵی 2013 …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان له سنه بووژایه‌وه

دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک چالاکیی ئه‌‌نجومه‌نی خه‌ڵکیی به‌رگریی له ماده هۆشبه‌ره‌کان راگیرابوو، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی چالاکانی ئه‌و بواره بڕیاری بووژانه‌وه‌ی دراو ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌هری نوێی بۆ هه‌ڵبژێردرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

له که‌رکوک له ناڕه‌زایه‌تیی به کوژرانی ‘دنیا’ کۆبوونه‌وه‌ رێکده‌خرێت

کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مه‌ده‌نی‌و مافه‌کانی ژنان ل که‌رکوک له بانگه‌وازێکدا رایانگه‌یاندووه سبه‌ی پێنجشه‌مه به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی به کوشتنی دنیا کۆبوونه‌وه‌یه به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ن.

زۆرتر بخوێنەوە »

ناڕه‌زایه‌تی دژ به کوشتنی مێرمنداڵه‌که‌ی دهۆک گه‌یشته ئوروپا

ناڕه‌زایه‌تیی به کوشتنی کچه‌که‌ی دهۆک تا دێت په‌ره‌ ده‌سێنێت‌و له‌و باره‌وه سه‌نته‌ری ژنانی کورد له ئاڵمان که رێکخراوێکی پێکهاتوو له ژنانی چالاکی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات‌و باشووری کوردستان له کاردانه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تیانه به کوشتنی بێبه‌زه‌ییانه‌ی ‘دونیا’ی ته‌مه‌ن 15ساڵ له لایه‌ن هاوسه‌ره 45ساڵه‌که‌یه‌وه راگه‌یاندنێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌و ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌که گه‌یشتووه‌ته ده‌ست زاگرۆس پۆست که به‌م شێوه‌یه ئێمه‌ش بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه.

زۆرتر بخوێنەوە »

دهۆک: بێبه‌زه‌ییانه‌ترین شێوازی ژنکوژی له 30ساڵی رابردووی کوردستاندا روویدا

دونیا ناوی ئه‌و کچه‌ ته‌مه‌ن 15ساڵه‌یه که دوێنێ شه‌مه 24مه‌ی له نزیک شێخان له پارێزگای دهۆک له لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه به شێوازێکی بێ به‌زه‌ییانه کوژراوه‌و رووداوه‌که‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌ربڵاوی بووه.

زۆرتر بخوێنەوە »