پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

لە ورمێ لە هەر 5 حاڵەت هاوسەرگیری یەكێكیان بە تەڵاقدا دەكێشرێت

لە ماوەی ساڵی رابردوودا لە پارێزگای ئورمیە لە بەرانبەر هەر 5 حاڵەت هاوسەرگیری یەك حاڵەت تەڵاق تۆمار كراوە و ئەم رێژەیە بە شێوەیەكی بەرچاو لەم پارێزگایە بەردەوام رووی لە هەڵكشان دایە.

ئامارە فەرمییەكانی ئیدارەی تۆماركردنی باری كەسیەتیی رێژیمی ئێران لە پارێزگای ئورمیە دەرخەری ئەوەیە كە ئاماری تەڵاق لەم پارێزگایە رووی لە هەڵكشانە و ئاماری هاوسەرگیری رووی لە داكشان دایە.

ئامارەكانی ئیدارەی تۆماركردنی باری كەسیەتیی رێژیمی ئێران لە پارێزگای ئورمیە دەرخەری ئەوەن كە لە ساڵی رابردوودا 35 هەزار و 101 حاڵەت ئاماری هاوسەرگیری تۆمار كراوە كە نیسبەت بە سالێ 1392ی هەتاوی لە5.5% داكشانی بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی ئەم ئامارەانە ساڵی رابردوو 6 هەزار و 413 حاڵەت تەڵاق لە ئاستی پارێزگای ئورمیە تۆمار كراوە كە نیسبەت بە ساڵی 1392ی هەتاوی، 1/14% هەڵكشانی بەخۆیەوە بینیوە.

هەروەها لە ساڵی رابردوودا 5 هەزار و 550 تەڵاق لە ئاستی شارەكانی ئەو پارێزگەی تۆمار كراوە كە لە 13% هەڵكشانی بە خۆیەوە بینیوە و 836 حاڵەت لە گوندەكان تۆمار كراوە، كە لە 9.21% هەڵكشاوە.

لەم پەیوەندییەدا، بەرپرسی ئیدارەی تۆماركردنی باری كەسیەتیی رێژیم لە شارستانی مەهاباد رایگەیاندووە، رێژەی تەڵاق لەم شارە لە 22% بەرز بوووەتەوە.

ناوبراو لەم پەیوەندیییەدا رایگەیاندووە، لە ساڵی رابردوودا 622 حاڵەت تەڵاق لەم شارە تۆمار كراوە كە 510 حاڵەت لە شار و 112حاڵەت لە گوندەكان تۆمار كراوە.

بەپێی ئەم راپۆرتانە، بێكاری و تووشبوون بە ماددە سڕكەرەكان یەكێك لە سەرەكیترین هۆكاری تەڵاق ئەژمار دەكرێت و ئاماری تووشبووان بە ماددە سڕكەرەكان رووی لە هەڵكشان دایە و رێژەی بێكاری لە پارێزگای ئورمیە بووەتە هۆی ئەوەیكە ئاماری تەڵاق لەوپارێزگایە بەرز بێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.