پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

لێخۆشبوونی حوكمی ئێعدامی هاوڵاتییەكی خەڵكی شاری سەقز

هاوڵاتییەكی خەڵكی شاری سەقز، لە پای پەتی سێدارە حوكمەكەی بەخشرا و لە مردنی رزگاری بوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، لەم رۆژانەی دواییدا هاوڵاتییەكی خەڵكی شاری سەقز بە ناوی “فارۆق حەسەن زادە” كە 7 ساڵ لەوەپێش بە هۆی كوشتنی كەسێك بە ناوی “دیاكۆ ساڵحی” بە قساس و حوكمی ئێعدام مەحكوم كرابوو، پاش لێخۆشبوونی بنەماڵەی كەسە كوژراوەكە، لە پای پەتی سێدارە لە مردن رزگاری بوو.

“فارۆق حەسەن زادە” 7 ساڵ لەوەپێش لەگەڵ “دیاكۆ ساڵحی” تووشی شەڕ و تێكهەڵچوون دەبن و لە ئاكامدا دیاكۆ گیانی لەدەستدەدات و فارۆقیش بە ئێعدام مەحكوم كرا.

دایكی “دیاكۆ ساڵحی” لە حەوشەی زیندانی شاری سەقز پاش ئەوەیكە بكوژی كوڕەكەی دەبەخشێ، دەڵێ: لەبەر باوك و دایكی بكوژەكە و ئەو كەسانەی كە لە هەوڵی رازیی كردنی دڵی مندا بوون و بۆ ئەوەی گیانی مرۆڤێكی دیكەی لە مردن رزگاری ببێت، قاتڵی كوڕەكەم دەبەخشم.

شایانی باسە، ماوەیەكە شەپۆلێكی بەخشینی زیندانیانی مەحكوم بە ئێعدام لە لایەن بنەماڵەی كوژراوەكانەوە، لە ئێران و بەتایبەت لە ناوچە كوردستانیەكان پەرەی سەندووە و ئەم بابەتەش بووەتە هۆی ئەوەیكە، زۆرێك لە چاودێرانی كۆمەڵایەتی ئەم چەشنە لێبوردنانە بە كلتورێكی پێشكەوتوو و سازندە ناولێدەبەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.