سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

تەمەنی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە لە ئێران بۆ خوارەوەی 18 ساڵ دابەزیوزە

ژمارەی ژنانی خواروو 18 ساڵ لە ئێران كە سەرپەرستی بنەماڵەكانیانن زیادی كردوە، ئەمە لە حاڵێك دایە كە نێونجیی تەمەنی پێكهێنانی ژیانی هاوبەش بەردەوام بەرز دەبێتەوە.

ئامارەكان لە ئێران باس لە كۆمەڵێك دیاردەی كۆمەڵایەتیی نوێ دەكەن‌و لە حاڵێكدا كە بە پێی ئامارە ڕەسمییەكانی ڕێكخراوی سەبت‌و ئەحواڵی ئێران، نێونجیی تەمەنی پێكهێنانی ژیانی هاوبەشی ژنان‌و پیاوانی ئێرانی بەرز بۆتەوە، تەمەنی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە دابەزیوەو گەیشتۆتە ژێر 18 ساڵ.

ئیلنا، هەواڵدەریی كاری ئێران بە پشتبەستن بە ئامارە ڕەسمییە حكومییەكان دەڵێ ژمارەی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە كە تەمەنیان كەمتر لە 18 ساڵەو بەشێكیان لە ژێر چاودێریی كومیتەی ئیمداد دان، لە هەموو كاتێك زیاتر بووە. ئەو ئامارانە باس لەوە دەكەن هەر ئێستا سەدی 4ی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵەی ئێرانی تەمەنیان خوار 18 ساڵە.

كارناسانی كۆمەڵایەتی دەڵێن یەكێك لە هۆكارەكانی ئەم دیاردەیە بەرزبوونەوەی ئاماری تەڵاق‌و بە تایبەت تەڵاقی بە ڕێككەوتن لە ئێران دایە. ڕێكخراوی سەبت و ئەحواڵی ئێران دەڵێ زۆربەی تەڵاقەكان

لە ئێران لە نێو ئەم كەسانەدان كە تەمەنیان لە نێوان 20 تا 25 ساڵە.

بەم حاڵەش عالیە شەكەربیگی، بەڕێوەبەری كاری گرووپی “ژنان و بنەماڵە” لە “ئەنجومەنی كۆمەڵناسیی ئێران” بە ئیلنای ڕاگەیاندوە كە گەشەی تەڵاق تەنیا هۆكاری دابەزینی تەمەنی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە نییە. شەكەر بیگی دەڵێ، هۆكاری وەك مردنی هاوسەر یا بێكاریی هاوسەریش دەبێتە هۆی ئەوەی كە ژنان بە تەمەنی كەمەوە بنەماڵەیان بكەوێتە ئەستۆوە.

ئەم كۆمەڵناسە جەختی كردۆتەوە كە لە هێندێك بابەتدا پیاو لە بنەماڵەدا خراپ سەرپەرستی دەكاو ژنان بە ناچاری ئەركی سەرپەرستی بنەماڵەیان دەكەوێتە ئەستۆی.

شەهێندوخت مەولاوێردی، جێگری سەركۆمار بۆ كاروباری ژنان‌و بنەماڵەش پێشتر ڕایگەیاندبوو كە زیاتر لە سەدی 80 ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە لە ئێراندا بێكارن‌و هەژاریی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە لە ژنانی دیكە زەق و بەرچاوتر زانی.

مریم موجتەهێدزادە، سەرۆكی “ناوەندی كاروباری ژنان و بنەماڵە” سەر بە ناوەندی سەركۆماریش بەلێنی دابوو كە لە ساڵی 1393 ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە لە ئەولەوییەتی دامەزراندن لە پۆستە دەوڵەتییەكاندا دەبێو بەڵێنی دابوو كە ساعاتی كاری حەوتووانەی ئەم ژنانە لە 44 كاتژمێرەوە بۆ 36 سەعات دابەز كەم كاتەوە، بەڵام ئەم بەڵێنییە ئێستاش نەهاتۆتە دی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.