سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

کۆمەڵایەتی

مێرمنداڵێک لە شاری سەقز خۆی کوشت

تازەلاوێك لە شاری سەقز لە رێگای خۆهەڵواسینەوە دەستی دایە خۆكوژیی و بەو بۆنەوە گیانی لەدەستدا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، دوێنێ چوارشەممە 15ی مانگی رێبەندان لە گەڕەكی “نەشمیلان”ی شاری سەقز تازەلاوێكی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی “رەزا شەهابی” لە رێگای خۆهەڵواسینەوە دەستی داوەتە خۆكوژیی و بەو بۆنەوە گیانی لەدەستداوە. هۆكاری مەرگی ئەو تازەلاوە كێشەی كۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی راگەیەندراوە. …

زۆرتر بخوێنەوە »

نزیكەی 88% لە ژنانی لاوی پارێزگای ئیلام بێكارن

بە پێی ئامارە فەرمیەكانی كۆماری ئیسلامی، رێژەی بەشداریی ژنان لە بازاڕەكانی كار بە ئاستێكی زۆر كەمە و ئەمەش لە حاڵێكدایە، كە لە زۆربەی پارێزگاكان پتر لە 50% لە ژنانی لاو بێكارن و لە پارێزگای ئیسلامی ئەو رێژەیە 87.7% بەراوەرد كراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

پەسەندكردنی حوكمی زیندانی باوكێك بە تاوانی تێزاو رشتن بە روومەتی كچەكەی

“محەمەد هادی نەجەفی” پارێزەری “تەهمینە یوسفی” هەواڵی پەسەندكردنی حوكمی 7 ساڵ زیندانی كردنی باوكی “تەهمینە” بە هۆی تێزاو پرژاندن بە روومەتی كچەكەی، بە ناوبراو راگەیاند.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەنجامدانی زیاتر لە 2 هەزار عەمەلیات لە دژی كاسبكاران لە پارێزگای ورمێ

لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵ، زیاتر لە 2 هەزار عەمەلیاتی دۆزینەوە و دەستبەسەراگرتنی كەلوپەلی كاسبكاران لە پارێزگای ورمێ ئەنجام دراوە. بە پێی وتەی “شەهرام عەباسی” فەرماندەی هێزەكان سەر سنووری كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای ورمێ، لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 2 هەزار عەمەلیاتی هێرش بۆ سەر كاسبكاران كە ئەو بە (قاچاقخچی) ناوی لێ بردوون، بە مەبەستی دۆزینەوە …

زۆرتر بخوێنەوە »

زیاتر لە 28% لە خەڵكی پارێزگای سنە بێكارن

لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەردەوام ئامارگەلێكی دژ بە یەك سەبارەت بە نرخی بێكاریی لە پارێزگای سنە بڵاو كراوەتەوە، بەجۆرێ كە ناوەندی ئاماری بێكاریی ئەو پارێزگایە باس لە هەبوونی 12% بێكاری دەكات و پارێزگار دەڵێ رێژەی بێكاریی پتر لە 28% دەبێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

ورمێ 40 هەزار خوێندەواری بێكاری هەیە و كرماشانیش پلەی یەكەمی بێكاریی ئێران

بە وتەی پارێزگای ورمێ، ئێستاكە 40 هەزار كەس كە خوێندنیان لە پلەی كارناسی و سەرەوەتر تەواو كردووە و هێشتاكە بێكارن و بەدوای كاردا دەگرێن، لەو پارێزگایە بوونی هەیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ناسینیەوەی 2 هەزار منداڵی ژێر تەمەنی 6 ساڵ لە ورمێ كە تووشی بەدخوراكین

بەرپرسی كۆمیتەی ئێمدادی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای ورمێ دەڵێ: 2 هەزار منداڵی ژێر تەمەنی 6 ساڵ لە پارێزگای ورمێ ناسێندراون كە تووشی بەدخوراكی بوون و پێویستیان بە چارەسەریی و پێڕاگەیشتن هەیە.

زۆرتر بخوێنەوە »