ئاشكرا بوونی گەندەڵیی 52 میلیارد تمەنی لە كرماشان

 لە درێژەی‌ گەندەڵییە مالیەكانی‌ حكومەتی‌ كۆماری ئیسلامی، ئەمجارە ئەم دیاردەیە‌ كرماشانیشی گرتەوە.

سەرۆكی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ كرماشان گرووپێكی‌ پوڵشوویی 52 میلیارد تمەنی لە كارمەندانی‌ دەزگا دەوڵەتییەكان ئاشكرا كرد.

هەواڵنێریی ئیسنا، لە زمان “مەنووچێهر ئەمانوڵڵاهی” لە كرماشان بەدوای‌ ڕاگەیاندنی‌ ئیدارەی‌ حقووقی یەكێك لە شیركەتە دەوڵەتییەكان كە ئەگەری ئەوەی‌ لێ دەكرا گەندەڵی‌ كردبێ، پاش تاوتوێكردنی‌ حیسابەكانی‌ ئەم شیركەتە لە بەرژەوەندیی خۆیدا لە ڕێگەی‌ بانكەوە پووڵشوویی 52 میلیاری تمەنی ئاشكرا كرد.

ئەم كارمەندە گەندەڵە لە ماوەی‌ 3 ساڵدا بڕی‌ 52 میلیارد تمەن لە حیسابی ئەم شیركەتە هەڵگرتووەو لە حیسابی كورت ماوەی ‌خۆی‌ كردوەو سوودەكەشی‌ خواردووە.

ئەمانوڵڵاهی لە درێژەدا دەڵێ، تاوانبار 18% سوود‌ی‌ ئەم پارەیەو ئاسانكاریی بانكی‌ بە قازانجی‌ خۆی‌ و بنەماڵەكەی‌ بەكار هێناوە و چەندین خانوو و زەوی بەم پارەیە كڕیوە.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی ساڵانی رابردوو دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد چەندین گەندەڵی زل و زەبەلاحی ماڵی ئەنجام دابوو، بەڵام دەوڵەتی روحانی لە دەوڵەتانی پێشووتر گەندەڵی زۆرتریان ئەنجام داوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.