چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

كوژرانی هاوڵاتیەك لە شاری سەقز

هاوڵاتیەكی خەڵكی شاری سەقز بە هۆی روودانی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بە دەستی دەكسێكی دیكە كوژرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، رۆژی چوارشەممە 15ی مانگی رێبەندان هاوڵاتییەكی خەڵكی شاری سەقز بە ناوی “حەسەن” لە ئاوایی “بلەجڕ” بە هۆی كێشەی كۆمەڵایەتی بە دەستی هاوڵاتییەكی دیكە كوژرا.

هەواڵەكە باس لەوە دەكات، ئەو كەسە بە هۆی ئەوەیكە رۆیشتووەتە ماڵ هاوڵاتییەكی دانیشتووی ئاوایی “بلەجڕ” و پەیوەندیی سێكسی لەگەڵ ژنی ماڵەكە گرتووە، لە كاتی گەڕانەوەی مێردی ژنەكە و بینینی ئەو كەسە لەگەڵ ژنەكەی، دەستی بە زەبری “قوڵینگ” لە سەری داوە و دەستبەجێ كوشتوویەتی.

جێگای ئاماژەیە، كێشە و لادانە كۆمەڵایەتیەكانی كۆمەڵگای كوردستان گەیشتووەتە ئاستێ، كە هەموو خەڵك وەدەستیەوە وەزاڵە هاتوون و هۆكارەكەشی دەگێڕنەوە بۆ ئەوەیكە حكومەت هیچ پیلان و بەرنامەیەكی بۆ ئاگاكردنەوەی هاوڵاتییان لەو چەشنە دیاردەگەلە نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.