چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئەنجامدانی زیاتر لە 2 هەزار عەمەلیات لە دژی كاسبكاران لە پارێزگای ورمێ

لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵ، زیاتر لە 2 هەزار عەمەلیاتی دۆزینەوە و دەستبەسەراگرتنی كەلوپەلی كاسبكاران لە پارێزگای ورمێ ئەنجام دراوە.

بە پێی وتەی “شەهرام عەباسی” فەرماندەی هێزەكان سەر سنووری كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای ورمێ، لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 2 هەزار عەمەلیاتی هێرش بۆ سەر كاسبكاران كە ئەو بە (قاچاقخچی) ناوی لێ بردوون، بە مەبەستی دۆزینەوە و دەستبەسەراگرتنی كەلوپەلەكانیان ئەنجام دراوە.

ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ: لەو عەمەلیاتانەدا “پتر لە یەك میلیۆن لیتر سووتەمەنی، 3 هەزار و 684 میتر پارچە، 40 هەزار بەستە جل، 22 هەزار جۆر كەلوپەلی پەیوەندیدار بە جوانكاریی، 7 هەزار و 909 سەر مەڕ و ماڵات و 478 دانە جگەرە” لە سەرانسەر پارێزگای ورمێ دەستی بەسەردا گیراوە.

لە لایەكی دیكەوە، بەرپرسی گشتیی تەعزیراتی پاریزگای ورمێ باس لەوە دەكات، كە لەم رۆژانەی دواییدا لە شارەكانی “میاندواو و مەهاباد” لە 2 دۆسیەی جیاجیادا كاسبكاران بە دانی 80 میلیۆن و 490 هەزار جەریمەی نەختی مەحكوم كراون و هەموو كەلوپەلەكانیشیان دەستی بەسەردا گیراوە.

“محەمەد ئەقوامی” لە درێژەدا دەڵێ: بە هۆی دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبیلێكی پرش لە جل و بەرگری بیانی كاسبكارێك بە 38 میلیۆن و 928 هەزار تمەن جەریمە مەحكوم كراوە و لە بە هۆی زەوت كردنی 12 هەزار دانە كەلوپەلی جوانكاریی كاسبكارێكی مەهابادی 46 میلیۆن و 100 هەزار تمەن جەریمەی بەسەردا سەپاوە و هەموو كەلوپەلەكانیشی لێ زەوت كراوە.

جێگای ئاماژەیە، كەمتر رۆژێك هەیە كاسبكاران و كۆڵبەران لە سنوورەكانی هەر 4 پارێزگای كوردنشینی “ئیلام، كرماشان، سنە و ورمێ” لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هێرش نەكرێتە سەر و ئەو كاسبكارانە كە تەنیا بە مەبەستی وەدەستهێنانی بژیوی بنەماڵەكانیان دەستیان داوەتە كاسبكاری، بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی نەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.