سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

نزیكەی 88% لە ژنانی لاوی پارێزگای ئیلام بێكارن

بە پێی ئامارە فەرمیەكانی كۆماری ئیسلامی، رێژەی بەشداریی ژنان لە بازاڕەكانی كار بە ئاستێكی زۆر كەمە و ئەمەش لە حاڵێكدایە، كە لە زۆربەی پارێزگاكان پتر لە 50% لە ژنانی لاو بێكارن و لە پارێزگای ئیسلامی ئەو رێژەیە 87.7% بەراوەرد كراوە.

بە پێی راپۆرتەكان سەبارەت بە ئاكامی هێزی كار لە هاوینی ساڵی 1393ی هەتاویی رێژەی ژنانی بێكاری 15 تا 24 ساڵ لە شارەكانی ئێران و لە 24 پارێزگادا پتر لە 50% بووە.

هەروەها ژنانی لاو لە 11 پارێزگای ئێران پتر لە 60%یان بێكارن، پتر لە 70% لە ژنانی 8 پارێزگا و زیاتر لە 80% لە ژنانی 3 پارێزگای ئێرانیش بێكارن.

نوێترین ئامارەكانی ناوەندی ئاماری ئێران سەبارەت بە هاوینی ساڵی 93 باس لەوە دەكات، كە ئاستی بێكاریی لاوان 21.9%  و پتر لە 2 ئەوەندەی بێكاریی لە ئاستی ئەو وڵاتەدا 10.5% بێكارن و بێكاری ژنانی لاویش 42.8% لە نرخی بێكاریی ئێران بە خۆیەوە تەرخان كردووە.

بێكاریی ژنانی لاو لە حاڵێكدایە، كە لە ماوەی ساڵانی رابردوو ژنان و كچان زۆرتر لە پیاوان بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن روویان لە زانكۆكان كردووە و 60% لە زانكۆكان كچان پێكی دەهێنن.

رێژەی ئەو ژنانەش كە لە ماڵەوە كار دەكەن لە ساڵی 85 پتر لە 15 میلیۆن كەس بەراوەرد كراوە و لە ساڵی 90 ئەو رێژەیە گەیشتووەتە 18 میلیۆن و 954 هەزار كەس و بەرز بوونەەی 3 میلیۆن كەسی بە رێژەی ژنانی ناچالاك لە ئێراندا، باس لە قەیرانی كار لەو كۆمەڵگایە دەكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.