پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

بانگهێشتی چالاكێكی كرێكاریی بۆ دادگای شاری سنە

چالاكێكی كرێكاریی خەڵكی شاری سنە ئەمڕۆ بانگهێشتی دادگا كرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، “مێهرداد ئەمین وەزیری” چالاكی كرێكاریی خەڵكی شاری سنە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 12ی مانگی رێبەندان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بانگهێشتی دادگای كۆماری ئیسلامی لەو شارە كرا.

“مێهرداد ئەمین وەزیری” چالاكێ كرێكاریی رێكەوتی دووشەممە 8ی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ و كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی لە شوێنی كارەكەی لە لایەن هێزە لیباس شەخسیەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر و پاش 10 رۆژ راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، رێكەوتی پێنجشەممە 18ی مانگی بەفرانبرا كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ بە دانانی بارمتەی 50 میلیۆن تمەنی بە شێوەی كاتیی ئازادكرا.

مێهرداد ئەمین وەزیری رێكەوتی شەممە 22ی مانگی سەرماوەزیش بە شێوەی تەلەفۆنی بە “تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ حیزبێكی نەیاری كۆماری ئیسلامی و بەشداریی لە كۆبوونەوەی نایاسایی پشتیوانی دەربڕین لە خۆڕاگریی خەڵكی كۆبانێ” بانگهێشت كرابوو و زۆربەی هەرە زۆری هۆكاری دەستگیر كران و لێپرسینەوەكەشی هەر ئەم بابەتە بوو.

دەوترێ: هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی پاش لێپرسینەوە لە ئەو چالاكە كرێكارییە، داوایان لێ كردبوو، بەڵێن بدات كە چیتر لە كۆبوونەوەی نایاسایی و ناڕەزایی بەشداریی نەكات. بەڵام مێهرداد ئەو داواكارییەی رەت كردبووەوە.

جێگای ئاماژەیە، مێهرداد ئەمین وەزیری ساڵی 1390ی هەتاوییش بە ماوەی 32 رۆژ دەستگیر و لە ئیدارەی ئیتلاعات راگیرا و پاشان بە دانانی بارمتەی 15 میلیۆن تمەنی، كە لە كۆبوونەوەی دادگای 30 مانگی رەزبەری ئەو ساڵە لە لایەن لقی یەكی دادگای كۆماری ئیسلامی لە سنە بۆی دیاری كرابوو، بە ماوەی 5 ساڵ زیندان و 5 ساڵ هەڵپەساردنی ئەو حوكمە مەحكوم كرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.