سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

پەسەندكردنی حوكمی زیندانی باوكێك بە تاوانی تێزاو رشتن بە روومەتی كچەكەی

“محەمەد هادی نەجەفی” پارێزەری “تەهمینە یوسفی” هەواڵی پەسەندكردنی حوكمی 7 ساڵ زیندانی كردنی باوكی “تەهمینە” بە هۆی تێزاو پرژاندن بە روومەتی كچەكەی، بە ناوبراو راگەیاند.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، “محەمەد هادی نەجەفی پارێزەری تەهمینە یوسفی وتی: لە لقی 102ی دادگای تاوانەكانی قەزوین سەبارەت بە پرژاندنی تێزاو بە روومەتەكەی بەدواداچوونی ئەنجام داوە و قازیی ئەو لقە بە سەرنج بە هەستیار بوونی دۆسیەكە و بە وردبینی زۆرەوە لە ئاكامدا نزیكەی یەك مانگ پێش دەنگی خۆی راگەیاندووە.

ناوبراو لە درێژەدا دەشڵێ: لەم یەك مانگەدا كە دەنگەكە راگەیەندراوە، تۆمەتبار خوازیاری پێداچوونەوە بووە، كە لە ئاكامدا دادگای پێداچوونەوە دەنگە سەرەتاییەكەی پشتڕاست كردەوە.

نەجەفی وتیشی: بە مەبەستی پەسەندكردنی دادگای سەرەتایی لە لایەن دادگای پێداچوونەوە باوكی تەهمینە بە 7 ساڵ زیندان و دانی پارەی دیەی كچەكەی مەحكوم كراوە.

تەهمینە یوسفی ئەو كچە 29 ساڵ تەمەنیە كە پاش ئەوەیكە مێردی كرد بە پیاوێكی گیرۆدە بە مادەهۆشبەرەكان، خوازیاری جیا بوونەوە بوو و بۆ ئەو مەبەستە سەردانی دادگای كرد. بەڵام كاتێك كە باوكی لەو باتە ئاگادار بوو پێی راگەیاند، كە ئەگەر نەگەڕیتەوە لای مێردەكەت بەرەوڕووی مەرگ دەبیتەوە.

تەهمینە دەڵێ: ئەو هەڕەشەیە باوكم گوێ پێ نەدا تا ئەوەیكە، رۆژێك كە گەڕامەوە بۆ ماڵی خۆمان، باوكم و برا 22 ساڵ تەمەنەكەم تێزاویان بە روومەتمدا پرژاندووە.

تەهمینە لە درێژەدا باس لەوە دەكات، كە كاتێ رۆیشتوومەتە ماڵەوە براكەم دەست و پای منی گرتووە و باوكیشم تێزاوی بە روومەتمدا كردووە و پاش 20 خولەك رۆیشتوومەتە روویشتوومەتە نێو حمام و كاتێ كە باوكم چاوی پێم كەوتووە بە براكەمی وتووە كە ئەو زیندووە و دەبێ بیكوژین.

ئەو هەروەها دەڵێ: كاتێ باوكم هاتووە كە یەكسەر بمكوژێ داوام لێ كردووە كە وازم لێ بهێنێت و من سكاڵای لەسەر تۆمار ناكەم، هەر ئەو كاتە تەلەفۆنیان بۆ برا گەورەكەم كردووە و گواستمیانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەبوعەلی سینای شاری قەزوین و چارەسەری پزیشكیان بۆ كردووە.

شایانی باسە، ئەمساڵیش شەپۆلێكی تێزاو پرژاندن بە روومەتی كچان و ژنان لە زۆربەی شارە گەورەكانی ئێران و بەتایبەت لە ئیسفەهان دەستی پێ كرد و هەمووان لەسەر ئەو بڕوایەدان، كە تاوانبارانی ئەو چەشنە كردەوانە لە ژێر كاریگەرییەكانی بڕیارە حكومەتیەكان و كەسایەتیە ئایینیەكانی سەر بە كۆماری ئیسلامی، بە مەبەستی جێبەجێ كردنی فتوای “ئەمری بە مەعروف و نەهی لە مونكر” ئەنجام دەگرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.