پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

قوتابخانەكانی ماكۆ لە دۆخێكی دڵتەزێندان

دۆخی قوتابخانەكانی شاری ماكۆ سەر بە پارێزگای ورمێ زۆر نالەبارە و تەنانەت پەنجەرەی پۆلەكانی خوێندن شووشەیان پێوە نیە و زۆپاكانیشیان مەترسیەكی جیدی بۆ گیانی قوتایبان دروست كردووە.

دۆخی پۆلەكانی خوێندن لە قوتابخانەكانی شاری ماكۆ بە ئاستێك خراپە، كە تەنانەت هەواڵنێریی حكومەتیی تەسنیم بەم جۆرە وەسفیان ئەكات: قوتابخانەگەلێكی بە بێ حسار و دیوار، لە تەنیشت جادە سنووریەكان كە هاتوچۆی زۆری پێدا دەكرێت و ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری گەورە لەوێ تێپەڕ دەبن، تۆپێكی پلاستیكی دەتوانێت كارەساتێك بخولقێنێت و دەتوانێ دایكێك داخدار بكات.

لە درێژەی راپۆرتی ئەو سەرچاوەیەدا هاتووە: قوتابخانەكانی ناوچەی ئازادی ماكۆ بۆنی دووكەڵی زۆپای مەترسیدار هەموو شوێنێكی گرتووە و لە چەند میتری باكووری كوردستان هەڵكەوتوون و لە كەمترین پێداویستی بێ بەرین و تەنانەت هەندێ لە قوتابیەكان لە كانێكسێكدا دەخوێنن كە ماوەی 26 ساڵە لەوێ جێگیر كراوە.

هەروەها“ حسێن فروزان” بەڕێوەبەری رێكخراوی ناوچەی ئازادیی بازرگانیی پیشەیی لە شاری “ماكۆ” سەر بە پارێزگای ورمێ رایگەیاند: پتر لە 80% ی قوتابخانەكانی ئەو ناوچەیە پێویستییان بە پێداویستی، نەوژەنكردنەوە و پێڕاگەیشتنی بنەڕەتیی هەیە.

ماوەیەك پێش ئێستاش “مەسعود حاجی عەلیلو” فەرمانداری شاری سەڵماس رایگەیاند، دۆخی كەشی پەروەردە لە سەڵماس جێگای رەزامەندیی نیە و بە هۆی ئەوەیكە ئەو شارە لە سەر سنووردایە رێگا و بانێكی باشی نیە، دەبێ سەنجێكی دایبەتی پێ بدرێت.

ناوبراو هەروەها جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە دەبێ زۆربەی ناوچە سنووریەكان كە لە دۆخێكی وەهادان قوتایبخانەكانیان نەوژەن بكرێتەوە و هەروەها باسی لەوە كردووە، كە قوتایبخانەی دێهاتەكانی سەڵماس زۆر بچووكن و لە كەمترین پێداویستیش بێبەرین.

جێگای ئاماژەیە، پێڕانەگەیشتن و گوشار خستنە سەر قوتابیان بە مەبەستی دانی پارە بە قوتابخانەكان و دەیان گرفتی دیكە، دەبێتە هۆی ئەوەیكە ساڵانە بە سەدان منداڵ لە كوردستان یان واز لە خوێندن بهێنن و لە خوێندن جێ بمێنن و بە گشتی ئێستاكەش بە پێی ئاماری خودی كاربەدەستە حكومەتیەكان، 400 هەزار كەسی نەخوێندەوار لە رۆژهەڵاتی كوردستان بوونی هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.