سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

زیاتر لە 4 میلیۆن و نیو لە بێكارانی ئێران خوێندنیان تەواو كردووە

بە پێی دان پێدانانی وەزیری كاری كۆماری ئیسلامی ئێران، دەرچوانی زانكۆ رێژەی 4 میلیۆن و 500 هەزار كەس لە بێكارانی ئێرانی پێك هێناوە و ئەم رێژەیەش بەردەوام روو لە زێدەبوون دایە.

ئامارە فەرمییەكانی كۆماری ئیسلامی كە لەلایەن ناوەندی ئامارەوە بڵاو كراونەتەوە نیشان دەدەن كە ئێستاكە لانیكەم 4 میلیۆن و 500 هەزار دەرچووی زانكۆ لە وڵاتی ئێراندا بێكارن.

وەزیری كاری كۆماری ئیسلامی لەو پێوەندییەدا بە پشت‌بەستن بە ئامارە فەرمییەكان رایگەیاندووە، زیاتر لە 4 میلیۆن و 500 هەزار دەرچووی زانكۆ لە ئێران بێكارن و ئەو رێژەیەش بەردەوام رووی لە زیادبوونە.

دۆخی نالەباری ئابووری لە ئێران بە هۆی گەمارۆ ئابوورییەكانی ئامریكا و ئورووپا، داخرانی كارخانە، كارگە و یەكە بەرهەمهێنەرەكان لە وڵاتی ئێران و بەتایبەت كوردستانی ئێرانی بەدواوە بووە.

ژمارەیەكی بەرچاو لە دانیشتوانی ئێران، ئامارە بڵاو كراوەكان لەلایەن كۆماری ئیسلامیەوە وەك ئاماری بێكاری نادروست لەقەڵەم دەدەن و لەسەر ئەو باوەڕەدان كە ئێستا نزیك بە 10 میلیۆن لە هاووڵاتییانی ئێرانی كە لانیكەم 5 میلیۆن كەسیان خوێندن لە زانكۆیان تەواو كردووە، بێكارن، بەڵام بە هۆی نەبوونی ناوەندێكی سەربەخۆ بۆ ئامارگیری، ئاماری راست بڵاو ناكرێتەوە.

نەبوونی كار بۆ دەرچووانی زانستگەكان بووەتە هۆی ئەوەی كە ساڵانە زیاتر لە 1 میلیۆن كەس بە رێژەی بێكاران لە ئێراندا زیاد ببێت و ئەمەش وای كردووە كە هەڵاتنی مێشكەكان لە ئێراندا روو لە زیاد بوون بكات.

ئێستا رێژیمی ئێران لە بواری هەڵاتنی مێشكەكان و بەتایبەت دەرچوانی زانستگەكان پلەی یەكەمی لە جیهاندا هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.