چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

کۆمەڵایەتی

كچە منداڵێك لە لایەن 6 پیاو دەستدرێژیی كرایە سەری

كچە منداڵێكی تەمەن 11 ساڵە لە شاری تاران لە لایەن 6 پیاوی گیرۆدە بە مادەهۆشبەرەكان دەستدرێژیی سێكسی كرایە سەری و پاشان ئەشكەنجەش دراوە. “مینو مەحرەز” سەرۆكی ناوەندی توێژینەوەی ئیدز بە بە هەواڵنێریی حكومەتیی ئیسنای وتووە، ناوەندەكەیان توێژینەوە لەسەر هەزار منداڵی سەرشەقام لە هەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ لە تاران، كردووە و بۆیان دەركەوتووە، ئەو منداڵانەی لەسەر شەقامەكانن و كاریان …

زۆرتر بخوێنەوە »

پزیشكی یاسایی: لە هەر خولەكێكدا لە ئێران یەك شەڕ تۆمار دەكرێت

ئامارێكی رێكخراوی پزیشكی یاسایی ئیران دەریدەخات، لە ساڵی رابردوودا 950 هەزار كەس بەهۆی شەڕ و ئاژاوەوە گیراون و دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە و ئەمەش بەو واتایە كە لە هەر خولەكێكدا یەك رووداوی شەڕ لە ئێران تۆمار دەكرێ.

زۆرتر بخوێنەوە »

چەندین ئاماری هەژێنەر سەبارەت بە منداڵانی كار لە ئێران بڵاو دەبێتەوە

بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان لە ئێران نزیكەی 2 میلیۆن منداڵ وەبەركار نراون، بەڵام ئامارە ناڕەسمییەكان باس لە بوونی 7 میلیۆن منداڵی كار دەكەن‌و لەمبارەشەوە دەوڵەت هیچ ئەركێكی لە بەرامبەر ئەم منداڵانەدا وەئەستۆ نەگرتووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

30 میلیۆن هاوڵاتیی ئێرانی لە ژێر هێڵی هەژاریدان

بە پێ وتەی قائیم مەقامی وەزیری ئاسایش و كاروباری كۆمەڵایەتیی 12 میلیۆن خەڵكی هەژار لە ئێران بوونی هەیە، ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ئابوورییناسێ لەمبارەوە دەڵێ: 40% لە خەڵكی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدان. ئەم ئامارە تا پێش لە ساڵی 84ی هەتاویی لە ژێر 30% بوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

ساڵانە لانیكەم 150 هەزار حاڵەت تەڵاق لە ئێران روودەدات

جێگری وەزیری ناوخۆ بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی‌و فەرهەنگی، تەڵاق بە یەكێك لە گرینگترین زیانەكانی كۆمەڵگە ناو دەباو دەڵێ، ساڵانە بەپێی ئامارەكان 150 هەزار تەڵاق لە ئێرانی ئیسلامیدا ڕوو دەدەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

لە كرماشان 112 كەس دەستگیر كراون

دەستگیركردنی هاوڵاتییانی كورد لە ماوەی رۆژانی رابردوو بە بڕ و بیانووی جیاجیا لە لایەن دامەزراوە ئینتزامیی_قەزاییەكانەوە بەردەوامە و لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا 112 كەس لە كرماشان دەستگیر كراون.

زۆرتر بخوێنەوە »