یه‌ك شه‌ممه‌ 17 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / لە كرماشان 112 كەس دەستگیر كراون

لە كرماشان 112 كەس دەستگیر كراون

دەستگیركردنی هاوڵاتییانی كورد لە ماوەی رۆژانی رابردوو بە بڕ و بیانووی جیاجیا لە لایەن دامەزراوە ئینتزامیی_قەزاییەكانەوە بەردەوامە و لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا 112 كەس لە كرماشان دەستگیر كراون.

ماف نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە فەرماندەی هێزە ئینتزامییەكانی پارێزگای كرماشان رایگەیاندووە، كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا واتە لە ماوەی 2 مانگی رابردوو لە ژێر گەڵاڵەی بردنەسەرەوەی ئەمنیەتی كۆمەڵایەتی و هاوئاهەنگی لەگەڵ كاربەدەستە قەزاییەكان و لە چەندین هەوڵی جیاجیادا 112 كەس دەستگیر كراون و پاش دروست كردنی دۆسیە بۆیان رەوانەی ناوەندە قەزاییەكان كراون.

ئەم سەرچاوەیە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێ، رایگەیاندووە: تۆمەتی هەندێ لەم كەسانە كڕین و فرۆشتن و بازرگانی كردن بە مادەی هۆشبەرە، ئامادەكردن و بڵاوكردنەوەی مەشرووباتی ئەلكولی، كڕین و فرۆشتنی جگەرەی بیانی، كڕین و فرۆشتنی كەلوپەلی ماهوارە، دزیی، باجگیری و ماڵ كڕین بووە كە پاش بەدواداچوونەكان 14 ئۆتۆمبیل و 8 ماتۆڕسیكلێتی بێ بەڵگەنامە و 2 ئۆتۆمبیلی بێ رەقەم، دەستی بەسەردا گیراوە.

پێشتریش لە ناوەڕاستی مانگی خاكەلێوەی ئەمساڵ نزیكەی 18 هاوڵاتیی كورد لە پارێزگای ئیلام لە ژێر ناوی بردنەسەرەوەی ئەمنیەتی كۆمەڵایەتی و بەرەنگاریی لەگەڵ بەناو خراپكاریی دەستگیر و راپێچی دەستگا قەزاییەكانی كۆماری ئیسلامی كرابوون.

كاراناسانی كاروباری كۆمەڵایەتی لەسەر ئەم بڕوایەدان، كە لە ئێران، بێكاریی، نەبوونی كەشی كراوەی سیاسی و بەرین بوونەوەی كێشە كۆمەڵایەتییەكانی وەكوو لەشفڕۆشیی و گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەكان هۆكاری بەرزبوونەوەی خراوكاریی و نەبوونی ئەمنیەتی كۆمەڵایەتی لەو كۆمەڵگایەدایە.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …