شه‌ممه‌ 16 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / كوردستان پلەی یەكەمی بێكاریی لە ئاستی ئێراندا هەیە

كوردستان پلەی یەكەمی بێكاریی لە ئاستی ئێراندا هەیە

یەكێك لە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی رایگەیاند، كە كوردستان پلەی یەكەمی بێكاریی لە ئاستی ئێراندا هەیە.

“عەبدولمحەمەد زاهیدی” پارێزگاری كوردستان رۆژی پێنجشەممە 7ی مانگی جۆزەردان لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێریی حكومەتیی مێهر، بە ئاماژە بە ئاستی بێكاریی لە كوردستان وتی: داهاتی ساڵانەی خەڵكی ئەم پارێزگایە نیوەی نێوەنجی گشتیی ئێرانە و هەر بەم هۆیەوە ئەم ئاستە لە ماوەی ساڵدا دەگاتە 4 میلیۆن تمەنز

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: دۆخی ئابووریی كشتوكاڵی كوردستان لە “پێگەیەكی لاواز”دایە و 28% لە خەڵكی چالاكی كوردستان بێكارن.

لە لایەكی دیكەوە بەرپرسی گشتیی خوێندنەوەی راهبۆردیی دەفتەری نوێنەرایەتی خامنەیی لە كوردستان رایگەیاند: 15 تا 20%ی یەكە پیشەییەكانی كوردستان بە زەرفیەتی تەواو چالاكی دەكەن.

بە وتەی “یوسف رۆستەمی” ئێستاكە 40 لە كارخانەكان و یەكە بەرهەمهێنەرەكانی ئەم پارێزگایە داخراون و ئەمەش بەو مانایە كە هەزار میلیارد تمەن سەرمایە دەستەوەستانە.

پارێزگاری كوردستان لە درێژەدا وتی: زیاتر لە 50%ی یەكە پیشەییەكانی كوردستان داخراون.

شایانی باسە، هەموو ناوچەكانی رۆژهەلاتی كوردستان بە بیانووی ئەوەیكە ئەمنیەتیی تێدا نیە لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە زۆر بە كەمتەرخەمیەوە لێ دەڕواندرێت و ئەم ناوچەیە لە كەمترین بناغەیەكی ئابووریی بەهرەمەندە و هەر بەم هۆیەوە بە هەزاران كەس لە خەڵكی كوردستان بە مەبەستی بژیوی ژیان و هەڵاتن لە دەست بێكاریی، روو دەكەنە كار كردن لە دەرەوەی سنوورەكانی كوردستان یان كاری كۆڵبەری و كاسبكاریی لە سنوورەكانی كوردستان و بەم بۆنەشەوە هەموو رۆژێ لە لایەن چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هێرش دەكرێتە سەریان و بەرەوڕووی خەساری گیانیی و ماڵیی دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …