ژنێك لە شاری نەغەدە بە دەستی هاوسەركەی كوژرا

ژنێك لە شاری نەغەدە لە لایەن هاوسەرەكەیەوە درایە بەر زەبری چەقۆ و كوژرا.

بە پێی راپۆرتی باسنیوز، دوێنێ شەممە 23ی مانگی جۆزەردان، ژنێكی خەڵكی شاری نەغەدە بە ناوی “قومری” 36 ساڵ تەمەن و كچی ئیسماعیل، لە لایەن هاوسەرەكەیەوە بە ناوی “رەسووڵ” درایە بەر زەبری چەقۆ و گیانی لەدەستدا.

ئەو ژنە ماوەی یەك ساڵە لەگەڵ خەسووی كێشەی هەبووە و بە هۆیەوە چەندین جار ماڵی هاوسەرەكەی بەجێهێشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ ماڵی باوكی.

دەوترێ قومری رۆژی رابردوو لەگەڵ خەسووی تووشی شەڕ و دەمەقاڵە هاتووە و كاتێ مێردەكەی هاتووەتە سەر شەڕەكەیاندا، بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر ژنەكەی و بە زەبری چەقۆ دەیكوژێت و لە ماڵەكە هەڵدێت.

كێشە كۆمەڵایەتییەكان و بەتایبەت كێشە بنەماڵەییەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بە هۆی قەیراناویی بوونی دۆخی كۆمەڵگاكەوە بە ئاستێكی زۆر پەرەی سەندووە و ئەم كێشەگەلە زۆرجار قوربانیی گیانیی لەمچەشنەی لێدەكەوێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.