یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2024

سێ ژن لە بۆكان تێزابیان پێدا كرا + وێنە

شەوی رابردوو لەشاری بۆكان لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە تێزاب بە ژنێك‌و دوو كچدا كراوە‌و بەوهۆیەوە توشی سوتاون بوون.
درەنگانێكی شەوی رابردوو لە شەقامی سێ رێیانی سەنگین لەشاری بۆكان ژن‌و كچێك لەلایەن چەند كەسێكەوە تێزابیان پێداكراوە كە بەهۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێن.
هەر هەمان شەو كچێكی تەمەن 24 ساڵ لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە تێزابی پێدا دەكرێت‌و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی “قولی پور” لە شاری بۆكان دەكرێت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردپا، یەكێك لەقوربانیەكان ناوی سوێسنا ئیسماعیل نژاد‌و خوێندكاری زانكۆیە‌و تەمەنی 24 ساڵە. هاوكات یەكێكی دیكە لە قوربانیان هاوسەری شۆڕش فەیزنژاد، كوڕی هونەرمەند رەشید فەیزنژادە.
تا ئێستا بكەرانی ئەو تاوانە دەستگیر نەكراون.

لەمبارەیەوە جەمال خوسرەوی، فەرمانداری بۆكان وردەكاریی رووداوەكانی راگەیاند‌و وتیشی: رووداوەكان راستەوخۆ بوون لە ئێستادا سەرقاڵی پێداچوونەوە بە كامێراكانی چاودێرین تا بكەرانی تاوانەكە بدۆزنەوە‌و لە زووترین كاتدا دەستگیریان دەكەن.
دیاردەی رشتنی تیزاب بە روخسار‌و جەستەی ژنان بۆ یەكەم جارە لەشارەكانی كوردستان روودەدات لەپاش ئەوەی لەماوەی رابردوودا لە چەندین شاری ئێران ئەم دیاردەیە چەندین جار روویدابوو.
بەپێی زانیارییەكان بكەرانی ئەم تاوانانە كەسانی توندڕەوی ئیسلامی‌و سەر بە دەزگا ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی‌و بۆ نانەوەی دۆخی ترس‌و دڵەڕواكێ لەناو خەڵك ئەو تاوانە ئەنجام دەدەن.

 

IMG_۲۰۱۵۰۷۱۵_۰۰۵۴۴۰-292x300

سوێسنا ئیسماعیل نژاد‌
سوێسنا ئیسماعیل نژاد‌

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.