چەندین ئاماری هەژێنەر سەبارەت بە منداڵانی كار لە ئێران بڵاو دەبێتەوە

بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان لە ئێران نزیكەی 2 میلیۆن منداڵ وەبەركار نراون، بەڵام ئامارە ناڕەسمییەكان باس لە بوونی 7 میلیۆن منداڵی كار دەكەن‌و لەمبارەشەوە دەوڵەت هیچ ئەركێكی لە بەرامبەر ئەم منداڵانەدا وەئەستۆ نەگرتووە.

بەپێی ئاماری رەسمی لە ئێران، 30%ی ئەو منداڵانەی بەركار نراون بە هیچ شێوەیەك ناچنە قوتابخانە و بەشێكی دیكەشیان دەچنە خوێندنگە شەوانەكان‌و بەم شێوەیە دەرس دەخوێنن. زۆربەی دایك و باوكەكانی ئەم منداڵانەش یان بێكارن یان ئەوەی كە داهاتێكی یەكجار كەمیان هەیە، هەر بۆیە ئەم منداڵانە ناچارن بۆ دابینكردنی خەرج و تێچووی ژیانی بنەماڵەكەیان كار بكەن. هەروەها لە هێندێك حاڵەتیشدا دەبیندرێ كە باوك یان دایك یان هەردووكیان گیرۆدەی مادە هۆشبەرەكان بوون‌و منداڵەكەشیان ناچار دەكەن بۆ دابینكردنی خەرجی مادەی هۆشبەر كار بكا.

چالاكانی مافەكانی منداڵ دەڵێن لە ئێران، منداڵانی كار ناچارن لە كەشی نائەمندا كار بكەن، سەر شەقام شوێنی سەرەكیی كاركردنی ئەم منداڵانەیە. ئەوە لە حاڵێك دایە كە منداڵان بەهۆی بارودۆخی جەستەیی‌و ڕووحیی خۆیان خەسارهەڵگرترین گرووپی كۆمەڵگان‌و زۆر بە ئاسانی مافەكانیان پێشێل دەكرێ و دەكەونە بەر تەعەددا و دەستدرێژی كردن.

هەروەها زۆر ڕاپۆرتی دیكەش لە بارەی دەستدرێژی كردن و كۆیلەكردنی جنسیی منداڵانی كار لە كارگاكان، كارخانەكان و تەنانەت ئەم ماڵانەش كە شوێنی كاری ئەم منداڵانەیە لە لایەن خاوەن كارەكانەوە، بڵاو كراوەتەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا وەزارەتی بێهداشتی ئێرانیش ڕایگەیاندووە بەپێی ئەم لێكۆڵینەوەی كە لە 100 منداڵی كار و سەرشەقامی تەمەن 15 بۆ 18 ساڵ كراوە، دەركەوتووە كە 29%ی ئەو منداڵانە پێوەندیی جینسییان بووە.

هەروەها بەپێی توێژینەوەیەك كە 5 ساڵ لەوەپێش لە بابەت منداڵانی كار كراوە، ئاشكرا بووە كە 5%ی منداڵانی كار و سەر شەقام تووشی نەخۆشیی ئێدز هاتوون. بەڵام مینوو مۆحرێز، سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوەكانی ئێدز لە ئێران گوتوویەتی: “ئاماری تووشبوونی منداڵان بەو نەخۆشییە، زۆر لەوە زیاترە كە ڕاگەیەندراوە.”

شایانی باسە، ناڕەزایەتیی دەربڕین لە بابەت بارودۆخی منداڵانی كار لە ئێران، لە لایەن چالاكانی مافەكانی منداڵ، لەگەڵ كاردانەوەی ڕێكخراوە ئەمنیەتییەكان بەرەوڕوو بۆتەوە و لە ٤ ساڵ لەمەوبەرەوە تا ئێستا، چارەنووسی چالاكانی مافەكانی منداڵ هەر بانگ كران، لێكۆڵینەوە دەستبەسەر كران و زیندان بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.