یه‌ك شه‌ممه‌ 10 تشرینی دووه‌م 2024

پزیشكی یاسایی: لە هەر خولەكێكدا لە ئێران یەك شەڕ تۆمار دەكرێت

ئامارێكی رێكخراوی پزیشكی یاسایی ئیران دەریدەخات، لە ساڵی رابردوودا 950 هەزار كەس بەهۆی شەڕ و ئاژاوەوە گیراون و دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە و ئەمەش بەو واتایە كە لە هەر خولەكێكدا یەك رووداوی شەڕ لە ئێران تۆمار دەكرێ.

بەپێ هەما ئامار لە دوو مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 16 هەزاركەس لە تاران بەهۆی بوونی كێشەی كۆمەڵایەتی دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە، كە لەو ڕێژەیە10  هەزار و  666 دۆسیەی پیاوان و 5 هەزار و763 دۆسیەشیان ژنان پێكی دەهێنن.

كارناسان نەبوونی پەروەردەیەكی تەندروست، هەژاری، بێكاری، گیرۆدەبوون بە مادە هۆشبەرەكان و گوشاری كۆمەڵایەتی و دەروونی بە گرنگترین هۆكارەكانی سەرهەڵدانی شەڕ و ئاژاوەی كۆمەڵایەتی لە ئێران ناو دەبەن.

“عەزیز محەمەدی” سەرۆكی لقی 71ی بەشی تاوانی دادگەی پارێزگای تاران لەو باوەڕە دایە كە پرسە نامووسی و ئەخلاقییەكان و گرفتی ئابووری هۆكارن بۆ ئەوەی شەڕی دەستەویەخە و توندوتیژی لە شەقامەكانی ئێراندا دروست ببن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.