چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

426 منداڵ و كۆرپە لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدان

بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیەنە نێوخۆییەكانی ئێران، بوونی 426 منداڵ و كۆرپە لەگەڵ دایكەكانیان لە زیندانەكانی ئێراندا، وەك خەسارێكی كۆمەڵایەتیی باسی دەكرێ.

دەوڵەت دەڵێ، كە ڕێكخراوی زیندانەكان بوودجەی پێویستی بۆ چارەسەر كردنی گرفتی ئەو منداڵانە نییە كە لە زیندانەكانی ئێراندا لەگەڵ دایكەكانیان دەژین، هەر بۆیە داوایان لە كۆمەڵگای مەدەنی و ڕێكخراوی خێرخوازییەكان كردووە بە مەبەستی دامەزراندنی باخچەی ساوایان لە نزیك زیندانەكانی ئێران هاوكاریی دەوڵەت بكەن.

بەڕێوەبەری ئەنجوومەنێكی خێرخوازیی بە ڕاگەیەنەكانی ڕاگەیاندووە: ڕێكخراوی بێهزیستی بەهۆی نەبوونی بوودجە خۆی لە دامەزراندنی باخچەی ساوایان نەداوە. بەقسەی ئەم بەڕێوەبەرە، لە ئێستادا بەپێی ئاماری ڕێكخراوی زیندانەكان نزیكەی 426 منداڵ لەگەڵ دایكیان لە زینداندا دەژین.

لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە كە بنیادی منداڵ مانگانە 40 هەزار تمەن بە هەركام لەم منداڵانە دەدا كە ئەوەش یەكجار كەمە و بەهیچ كوێ ڕاناگا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.