سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

بە دەیان هەزار منداڵ لە ئێران وازیان لە خوێندن هێناوە

جێگری پەروەردەی نێهزەتی سەوادئامووزیی ئێران دەڵێ لە ساڵی ڕابردوودا 67 هەزار قوتابی تەنیا لە قۆناغی سەرەتاییدا، وازیان لە خوێندن هێناوە.

“محەممەد مێهدیزادە” جێگری پەروەردەی نێهزەتی سەوادئامووزی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: پارێزگای سیستان و بەلووچستان 20%ی ئەم ئامارەی بەر كەوتووە كە زۆربەی حاڵەكانی وازهێنان لە خوێندنی قوتابییان لەو پارێزگایە، بۆ هەژاری، نەخوێندەواری‌و كەم خوێندەواری دایك و باوكەكان دەگەڕێتەوە.

بەوتەی مێهدیزادە لە ئێران 9 میلیۆن و 700 هەزار كەس نەخوێندەوارن، كە 143 هەزار كەسی ئەم رێژەیە نەخوێندەوارە لە منداڵانی 6 تا 18 ساڵ پێك هاتووە كە بۆ ساڵی خوێندنی 93_ 94 لە هیچ خوێندنگەیەك ناونووسییان نەكردووە.

مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو ناوەندی ئاماری ئێران ڕایگەیاندبوو كە پارێزگای سیستان‌و بەلووچستان بە 29%ی نەخوێندەواریی خەڵكەكەی، نزمترین نێونجیی ئاستی خوێندەواریی پارێزگاكانی لە ئێران بۆ تەرخان كراوەو پارێزگای سنەش بە 23%ی لە ڕیزبەندیی ەخوێندەواریی ناوچەكانی ئێراندا لە پلەی دووهەمدا جێی گرتووە.

هەروەها لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، عەلی باقری، سەرۆكی ڕێكخراوی نێهزەتی سەوادئامووزیی ئێران ڕایگەیاند كە ڕێژەی نەخوێندەواری لە سیستان‌و بەلووچستان 23% ە.

ناوبراو وتیشی: پاش سیستان و بەلووچستان پارێزگاكانی ورمی، سنە، لۆڕستان، كرمان و خۆراسانی باكوور، دوا بەدوای یەك بەرزترین ئاستی نەخوێندەوارییان هەیە.

بە قسەی محەممەد مێهدیزادە، جێگری فێركاریی نێهزەتی سەوادئامووزی لە ئێران 3 میلیۆن‌و 500 هەزار نەخوێندەوار تەمەنیان ژێر 50 ساڵە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.