ئاماری تەڵاق لە سەردەشت بە رێژەی 23% بەرز بووەتەوە

سەرۆكی ئیدارەی تۆماركردنی باری كەسێتی لە شاری سەردەشت وتی: ئاستی تەڵاق لەو شارە لە ساڵی رابردوو لە بەراوەرد لەگەڵ ساڵێك پێشتر بە ئاستی 31.6% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

سلێمان كاوە ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی مانگی خاكەلێوە لە درێژەی وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنا وتی: ئەم ئامارە لە نێوشاردا 41.8% و لە گوندەكانیشدا 9.5% بووە.

ناوبراو هەروەها وتی: لە ساڵی 93 لەو شارە بەگشتی 175 حاڵەت تەڵاق تۆمار كراوە، كە 129 حاڵەت لە نێو شارەكەدا و 46 حاڵەتیش لە گوندەكاندا بووە.

كاوە هەروەها وتی: ئەمە لەحاڵێكدایە كە لە ساڵی 92 بەگشتی 133 حاڵەت تەڵاق لەو شارە تۆمار كرابوو.

سەرۆكی ئیدارەی تۆماركردنی باری كەسێتی لە شاری سەردەشت سەبارەت بە رێژەی هاوسەرگیری لەو شارە وتی: ساڵی رابردوو بەگشتی یەك هەزار و 693 حاڵەت هاوسەرگیری تۆماركراوە، كە ئەو رێژەیە بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵێك پێشتر 11.6% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

هەروەها وتیشی: لە رێژەیە 898 حاڵەت لە ناوچە شاریەكان و 795 حاڵەتیش لە گوندەكاندا بووە.

كاوە سەبارەت بە رێژەی لەدایكبوون و مردن لەو شارە وتی: 3 هەزارو 313 حاڵەت لەدایكبوون و مردن روویداوە كە 2 هەزارو 757 كەس لەدایكبوون و 565 كەسیش مردوون.

ناوبراو هەروەها لە درێژەدا وتی: لە كۆی ئەو منداڵانە كە لەدایكبوون هەزار و 565 كەس لە شار و هەزار و 192 كەسیش لە ئاواییەكاندا لەدایك بوون، كە لەو رێژەیە 1393 منداڵی كوڕ و 1364 منداڵیش كچ بوون.

هەروەها تیشكی خستە سەر ئەوەیكە: منداڵانی كوڕ بە ناوی محەمەد بە 294 حاڵەت و كچانیش بە ناوی بارانەوە 47 حاڵەت زۆرترین رێژەی ناوەكانیان بەخۆیانەوە تەرخان كردووە.

كاوە وتیشی: لە ساڵی نوێدا یەكەم منداڵی كوڕ بە ناوی بێنیامین و یەكەمین كچیش بە ناوی مێهرەبانەوە ناو نراون.

سەرۆكی ئیدارەی تۆماركردنی باری كەسێتی سەردەشت وتیشی: لە رێژەی 565 حاڵەت مردن كە لەو شارە تۆمار كراوە 291 حاڵەت لە ناوچە شاریەكان و 265 حاڵەتیش لە گوندەكاندا بووە.

شایانی باسە، هەژاری و بێكاری لاوان لە ئێران و بەتایبەت رۆژهەڵاتی كوردستان بووەتە هۆی ئەوەیكە، كەمترین حاڵەتی هاوسەرگیری رووبدات و یان لە ماوەیەكی كەمدا بە جیابوونەوەدا بكێشرێت، ئەمەش لە روانگەی كارناسانی كۆمەڵایەتیەوە وەكوو کێشه و دیاردەیەكی بەرچاوی كۆمەڵایەتی دێتە ئەژمار كە حكومەت كەمترین هەوڵ بۆ بنەبڕكردنی ئەم دیاردەیە ناخاتە گەڕ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.