پێنج شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2023

ئاماری نەخۆشیی ئیدز لە رۆژهەڵاتی كوردستان هەژێنەرە

رێژەی ئەو منداڵانەی بە نەخۆشیی ئەیدز گیرۆدە بوون، لە پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان 3 بەرامبەری نێوەنجیی گشتیی ئێرانە و ئەو ژنانەی كە ناسێندراون نەخۆشیی ئیدزیان هەیە، لە پارێزگاكانی ورمێ، سنە، كرماشان و ئیلام، 2 هێندەی نێوەنجی گشتیی ئێرانە.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، كارناسێكی لەوبارەیەوە دەڵێ: نەخۆشیی ئیدز دەرمانی نیە و دەرمان و پاراستنە بێهداشتی و دەرمانیەكان پاش گیرۆدەبوون بەو نەخۆشییە، ماوەی مانەوەی كەسەكە زۆر دەكت و تەنیا رێگە پێشگرتن لە گیرۆدەبوونە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی بێبەش مانەوەی ناوچە كوردستانیەكان، بەردەوام ئەو نەخۆشیە لە حاڵی پەرەسەندندایە.

“بەهەمەن رەزاپوور” كارناسی (DNA) ناسینەوەی ئیدز دەڵێ: هەستان و دانیشتن، دەست و مشتاق و ماچ كردنەوە هۆكاری گواستنەوەی ئەو نەخۆشیە نین و نابێ لەو كەسانە دووری بكەن، بەڵكوو دەبێ كەسانی گیرۆدە پشتیوانیی لێ بكەین و لەگەڵیان راوێژ بكەین و بە سەرنجدان بەو نەخۆشیە لە ماوەی زیاتر لە 10 تا 16 ساڵ پاش چوونی ئەو ڤیروسە بۆ نێو لەش، دەتواندرێ نەخۆشیەكە بناسرێتەوە و هەر بەو بۆنەوە دەبێ زۆر هەوڵ بدەین كە گیرۆدەی وەها نەخۆشییەك نەبین.

ناوبراو كە لەم دواییانەدا پایاننامەی خۆی سەبارەت بە نەخۆشیی ئیدز لە ناوچە كوردستانیەكان ئەنجام داوە، رایدەگەینێت: ئیدز لە ناوچە كوردستانیەكان 3 هێندەی نێوەنجیی گشتیی ئێرانە.

رەزاپوور دەڵێ: بە پێی ئامارەكان و تێبینیانەی لە توێژینەكانیدا هەیبووە: ئاماری ئەو ژنانەی كە نەخۆشیی ئیدزیان تێیدا بەرچاو كەوتووە لە پارێزگاكانی ورمێ، ئنە، كرماشان و ئیلام، 2 هێندەی نێوەنجی گشتیی ئێرانە، كە ئەو رێژەیە بە نۆبەی خۆی وەكوو گرفتێكی گەورەی كۆمەڵایەتی دێتە ئەژمار.

نەخۆشیی ئیدز، كە كە گلوبولە سپیەكانی لەش دەكاتە ئامانج و لەش لاواز دەكات، لە هەموو جیهاندا كەسانێكی زۆری گیرۆدە كردووە و نزیكەی 45 میلیۆن كەس تا ئێستا ناسێندراونەتەوە. ڤیروسی ئیدز لە لەشی مرۆڤ لە نێوان 10 تا 16 ساڵ درێژە دەكێشێ تا ببێتە نەخۆشی و خۆی دەربخات.

زۆرترین رێژەی نەخۆشیی ئیدز، لە رێگای پەیوەندیی سێكسی ناسالم و تەزرێقی دەرزیی لە كاتی بەكارهێنانی مادەهۆشبەرەكان لە نێوان كەسانی جۆراوجۆر و هاوبەش دروست دەبێت.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.