پێنج شه‌ممه‌ 7 كانونی یه‌كه‌م 2023

%98ی پیاوان توندوتیژی ئابووری بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدەن

توندوتیژی دژی ژنان هەر بەتەنیا رەهەندی جەستەیی یان دەروونیی نییە كە زۆربەی جار تەركیزەكە لە سنووری ئەم دوو رەهەندەدا رادەوەستێ. توێژینەوەیەك ئەوەی دەرخستووە كە پیاوان لە رێگەی ئابووریشەوە توندوتیژی دژی ژنان دەكەن. هەر بەپێی توێژینەوەكە “دڵپیسی و جنێودان” لە دوای توندوتیژیی ئابووری دێن.

بە پێی راپۆرتی رووداو، توێژینەوەكە كە توێژەرەكەی بە “زانستی” ناوی دەبات، لەسەر 150 ژنی دانیشتووی سلێمانی كراوە كە توندوتیژییان بەرامبەر كراوە و لەلای پۆلیس و رێكخراوەكانی ژنان و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە. تەمەنی بەشداربووانی توێژینەوەكەش لە نێوان 18 تا 50 ساڵانە.

ئەنجامی توێژینەوەكە دەریخستووە كە 98%ی ئەو ژنانەی لەو توێژینەوەیە قسەیان لەگەڵ كراوە، وتوویانە توندوتیژی ئابوورییان بەرامبەر كراوە، واتە پیاوەكانیان پیسكەن و خواستەكانیان جێبەجێ‌ نەكردوون.

توێژینەوەكە بەشێكە لە نامەی دوكتۆرای خوێندكار “لاڤە دارا عەلی” كە پزیشكێكی دەروونییە و هەفتەی رابردووش سەمینارێكی لەبارەی ئەنجامەكانی تێزی دكتۆراكەی لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی پێشكەش كردووە.

هەر بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكە، 97%ی بەشداربووان وتوویانە مێردەكانیان دڵیان لێیان پیسە و هەوڵی كۆنترۆڵكردنیان دەدەن. 94%ی ئەو ژنانە دەڵێن مێردەكانیان جنێویان پێداون، 88%یان توندوتیژی جەستەییان بەرامبەر كراوە، 64%ی بەشداربووانی توێژینەوەكەش دەڵێن هاوسەرەكانیان بە زۆر سێكسیان لەگەڵ كردوون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.