چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

17 خوێندكاری دیكەی زانكۆی كرماشان بانگهێشتی حەراسەت كران

17 خوێندكاری كژی زانستگەی ئەدەبیاتی زانكۆی رازیی كرماشان بانگهێشتی حەراسەت كران و ئەم بانگهێشت كردنەش، ناڕەزایی خوێندكارانی بەدواوە بوو.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، پێش لە دەسپێكی پشووی نەورۆزیی لە زانكۆكان، 17 خوێندكاری كژی زانكۆی رازیی كرماشان ئاگادار كرانەوە، كە دەبێ دوای پشووی نەورۆزیی، لە بەسیجی خوێندكاریی و حەراسەتی زانكۆ ئامادەبن و سەبارەت بە هەندێ وردەكاریی وەكوو “بی حجابی” و “هاندانی باقی خوێندكاران بە بێ حجابی” وەڵام بدەنەوە.

دەوترێ، حەراسەتی زانكۆی رازیی و بەشی بەسیجی خوێندكاریی، بە توندی لەگەڵ خوێندكارانی ئەو زانكۆیە لەسەر مەسەلە حجاب هەڵسوكەوت دەكەن و دەیانخەنە ژێر گوشارەوە.

بەم خوێندكارە كچانە راگەیەندراوە، كە دەبێ پاش پشووی نەورۆزیی، لە بەشی بەسیج و حەراسەت بە كارتی خوێندكارییەوە ئامادە بن و وەڵامی هەندێ پرسیار بدەنەوە.

لە وەڵامدا خوێندكاران وتوویانە، ئەگەر ئەمچەشنە هەڵسوكەوتانە درێژەی هەبێت، هەموویان پێكەوە دەست دەدەنە كۆبوونەوەی بێ دەنگی راگرتن.

شایانی باسە، ماوەیەك پێش ئێستاش 40 كەس لە خوێندكارانی زانكۆی ورمێ بە هۆكارێكی هاوشێوەی بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ كرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.