سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

40 خوێندكاری زانكۆی ورمێ لەبەر بێ حجابی بەڵێنیان لێ وەرگیرا

جێگری خوێندكاریی زانكۆی نازلوی ورمێ رایگەیاند، حەراسەتی ئەو زانكۆیە بە هۆی نەبوونی حجاب نزیكەی 40 خوێندكاری كچیان بانگهێشت كراون و بەڵێنیان لێ وەرگیراوە و 10 خوێندكاری دیكەش بەرەوڕووی سزای ئینزباتیی بوونەتەوە.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، جێگیر خوێندكاریی زانكۆی ورمێ لە راگەیەندراوێكدا كە لە پەنێلی زاكۆكەدا داناوە، لە شی كردنەوەی بەرنامەی ئەو زانكۆیەدا بۆ بەرەنگاربوونەوە حجاب رایگەیاندووە، كە یەكەم قۆناغ، قۆناغی ئیرشاد و رێنوێنیە و لە قۆناغەكانی دیكەدا لە ئەگەری درێژەدان بە بێ حیجابی، بەرەوڕووی سزا دەبنەوە.

لە درێژەدا هاتووە، شێوەی ناسینەوەی بێ حیجابەكان و پێدانی هۆشداریی سەرەتایی، لە رێگای ئینتزاماتی زانكۆ لە كاتی چوونە نێو زانكۆ شێوەی جل لەبەر كردنی خوێندكاران هۆشداریی پێ دەدرێت و لە 2 بەشی خوشكان و برایان، بێ حیجابەكان هۆشداریی وەردەگرن.

هەروەها باس لەوە كراوە، لە كۆبوونەوەكانی دیكە و بەتایبەت كۆبوونەوەكانی شورای زانكۆی ورمێ، داوا لە سەرۆكی زانستگەكان و مامۆستایان داوا دەكرێ، لە بەناو خەبات دژی بێ حجابی بێ بەری نەبن.

شایانی باسە، ماوەیەك پێش ئێستاش ئەم گەڵاڵە پڕ لە هەڵاواردن و نابەرابەرییە لە زانكۆی رازی كرماشانیش بەڕێوەچوو بوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.