پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

نیوەی یەكە پیشەسازییەكانی سنە داخراون

بە هۆی قەیرانی ئابووری‌و كاریگەریی گەمارۆ جیهانییەكان دژی ئێران، هەروەها پێڕانەگەیشتن‌و بەڕێوەبەریی خراپی كاربەدەستان، نزیك 50%ی یەكە پیشەییەكانی پارێزگای سنە داخراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، لە ناوچەی سنە كۆمەڵێك كارگاو كارخانە پیشەیی بچووك بچووك هەیە كە بە هۆی پشتتێكردن‌و ئاونەدانەوەی دەوڵەت لەو كارگەو كارخانەیانە لە ماوەی 2 ساڵی ڕابردوودا نیوەیان داخراون‌.

هەروەها زۆربەی كارخانەكانی پارێزگای سنە بە هۆی پشتیوانی نەكردنی دەوڵەت، هێڵی بەرهەمهێنانیان لە كەمی داوەو زۆربەی كرێكارەكانیان دەركراون‌و لە كار بێكار بوون.

چالاكانی كرێكاریی پارێزگای سنە دەڵێن بە هۆی پێڕانەگەیشتنی كاربەدەستان نزیك بە  50%ی یەكە پیشەسازییەكان داخراون‌و تەنانەت هێندێك لە بەرپرسان هیچ ئاگایان لەم كارخانانە نییە.

ئەم چالاكە كرێكارییانە دەڵێن كاتێك بە بەرپرسان دەڵێن نزیك بە 200 یەكەی پیشەسازیی بچووك لەم ناوچەیەدا هەیە سەریان سوڕ دەمێنێ، ئەمە لە حاڵێكدایە كە دەگوترێ پاش ڕێككەوتنی ناوكیی سەرەتایی، بارودۆخی خراپی ئابووریی ئێران گۆڕانكاریی بەسەردادێ.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.