پێنج شه‌ممه‌ 2 ئایار 2024

هەواڵ

دەوڵەتی سوریە بە یارمەتی ئێران و کورەی باکوور وزەخانەی ئەتۆمی دامەزراندووە

حەفتە نامەی “ئێشپیگڵ”ی ئاڵمانی لە هەواڵێكی بە بەڵگەوە، باس لەوە دەكات كە بەشار ئەسەد بە یارمەتی كۆماری ئیسلامی ئێران وزەخانەیەكی ئەتۆمی لە سوریە دامەزراندووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

رۆژانە 5 ژنی ژێر 15 ساڵ تەمەن لە ئێران منداڵیان دەبێ

هاوسەرگیریی منداڵانی ژێر تەمەنی یاسایی (هاوسەرگری زۆرەملێ) لە ئێراندا بووەتە كێشەیەكی جیدیی كۆمەڵایەتی و بە بەرزبوونەوەی ئاماری هاوسەرگیری و دواتر دووگیانبوونی ئەو منداڵانە نیگەرانیی كارناسانی كۆمەڵایەتی و چالاكانی مافی منداڵانی لێكەوتووەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی سونە مەزهەبەكان لە شاری تاران

هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی سەلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 19ی مانگی بەفرانبار درگای چوونە ژوورەوە بۆ نێو شوێنی نوێژكردنی سونە مەزهەبەكانی شاری تاران ناوسراو بە (نمازخانە پونەك)یان داخستووە، كە بڕیار بوو بە وتاردانی “مەولانا عەبدولڕەحمان ئیسماعیل زهی” بەڕێوە بچێت و بەو چەشنە پێشیان بە بەڕێوەچوونی نوێژكردنی سنەكانی ئەو شارە گرتووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

سێ‌ گوندی كوردنشین لەسەر سنووری وڵاتی چین

لەسەر سنووری نێوان چین و قەزاقستان، 3 گوند هەن كە تەواو لە گوندەكانی باكووری كوردستان دەچن. دانیشتووانی ئەو گوندانە نە چینین و نە قەزاقی، بەڵكو لە بنەڕەتدا خەڵكی ناوچەی سەرحەدی باكووری كوردستانن و 80 ساڵە لە زیدی باب و باپیرانیان دوورخراونەتەوە، كەچی بەهیچ جۆرێك دەستبەرداری داوونەریتی باب و باپیرانیان نەبوون.

زۆرتر بخوێنەوە »