سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ئازادكردنی چالاكێكی كرێكاریی كورد بە دانانی بارمتە

چالاكێكی كرێكاریی كورد بە دانانی بارمتەی 50 میلیۆن تمەنیی لە زیندان ئازاد كرا.

بە پێی هەواڵی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، “مێهرداد ئەمین وەزیری” چالاكی كرێكاریی كە كاتژمێر 8ی بەیانی رێكەوتی دووشەممە 8ی مانگی بەفرانبار لە شاری سنە و لە شوێنی كارەكەی دەستگیركرا، پاش 10 رۆژ راگیران لە زیندان، كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی مانگی بەفرانبار بە دانانی بارمتەی 50 میلیۆن تمەنی بە شێوەی كاتیی ئازاد كرا.

ئازادكرانی ناوبراو لەحاڵێكدایە، كە ئەو چالاكە كرێكارییە لە ماوەی راگیرانی لە زینداندا بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بە دەستگیكرانی نایاسایی خۆی، دەستی دایە مانگرتن لە خواردن  و بە هۆی نالەباربوونی باری تەندروستی گواسترایەوە بۆ بهێداریی.
مێهرداد ئەمین وەزیری رێكەوتی شەممە 22ی مانگی سەرماوەزیش بە شێوەی تەلەفۆنی بە “تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ حیزبێكی نەیاری كۆماری ئیسلامی و بەشداریی لە كۆبوونەوەی نایاسایی پشتیوانی دەربڕین لە خۆڕاگریی خەڵكی كۆبانێ” بانگهێشت كرابوو و زۆربەی هەرە زۆری هۆكاری دەستگیر كران و لێپرسینەوەكەشی هەر ئەم بابەتە بوو.

دەوترێ: هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی پاش لێپرسینەوە لە ئەو چالاكە كرێكارییە، داوایان لێ كردبوو، بەڵێن بدات كە چیتر لە كۆبوونەوەی نایاسایی و ناڕەزایی بەشداریی نەكات. بەڵام مێهرداد ئەو داواكارییەی رەت كردبووەوە.

جێگای ئاماژەیە، مێهرداد ئەمین وەزیری ساڵی 1390ی هەتاوییش بە ماوەی 32 رۆژ دەستگیر و لە ئیدارەی ئیتلاعات راگیرا و پاشان بە دانانی بارمتەی 15 میلیۆن تمەنی، كە لە كۆبوونەوەی دادگای 30 مانگی رەزبەری ئەو ساڵە لە لایەن لقی یەكی دادگای كۆماری ئیسلامی لە سنە بۆی دیاری كرابوو، بە ماوەی 5 ساڵ زیندان و 5 ساڵ هەڵپەساردنی ئەو حوكمە مەحكوم كرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.