سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

قوربانی بوونی نزیكەی 150 كەس بە هۆی تەقینەوەی مین لە ئێران

 لە لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو تا بەفرانباری ئەمساڵ، 144 كەس بوونەتە قوربانیی مینی چێندراوو پاشماوەكانی تەقەمەنی لە ئێران.

راپۆرتەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكەن، كە تەقینەوەی مین لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە 4 پارێزگای “ورمێ، سنە، كرماشان و ئیلام” بۆتە هۆی كوژران و بریندار بوونی كەسانێكی زۆر لە دانیشتووانی ئەم ناوچانە كە لەم بەینەدا كوژرانی كۆڵبەران و كاسبكارانی سەر سنوور بە ڕێژەیەكی بەرچاو دیارو بەرچاوەو، لە دوایین حاڵەتیشدا تەقینەوەی گوللە تۆپێكی نەتەقیوە لە یەكێك لە ئاواییەكانی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی “دستك علیا” كوژرانی 3 كەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەكی لێ كەوتەوە.

ئەم دایك و منداڵەی كە لەو ڕووداوە دڵتەزێنەدا گیانیان لە دەست داوە ناوەكانیان “نازدار عەزیزی و حوسێن عەزیزی” بووە و منداڵێكی دیكەش بە ناوی “كوروش عەزیزی” لەم ڕووداوەدا بریندار بووە، ئەوە لە حاڵێك دایە كە پێشتر كاربەدەستانی پێوەندیدار لەم ناوچەیە جێژنی پاككردنەوە لە مینیان بەڕێوەبردبوو و ڕایانگەیاندبوو كە ئەم ناوچەیە بە تەواوەتی لە بوونی هەر چەشنە مین‌و تەقینەوەیەك پاك كراوەتەوە.

بە قسەی كارناسانی حوقوقی زیان بەركەوتووانی تەقینەوەی مین بە جۆرێك لە جۆرەكان بە قوربانیانی شەڕ ددادەنرێن، بەڵام بەم حاڵەش بە گشتی ئەم خزمەتگوزارییانەی كە بۆ برینداران‌و بنەماڵەی كوژراوانی شەڕ دەكرێ، لە قوربانیانی تەقینەوەی مین زەوت كراوەو ئەوانیان لێ بێبەش كرا.

بەپێی ئامارەكان، ئێستاكە زیاتر لە ٢٠ میلیۆن مین لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگاكانی (سنە، ورمێ، كرماشان و ئیلام و خوزستان) پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراق، بوونی هەیە و كۆماری ئیسلامی هەوڵێكی ئەوتۆ بۆ پاك كردنەوەی عەرزی ئەو ناوچانە لەو مینڕێژیە نادات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.