سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

كۆتایی سەركەوتووانەی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی ئەهواز

مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی زیندانی كاروونی ئەهواز پاش ١٧ ملكەچ كردنی بەرپرسانی ئەو زیندانە لەگەڵ بەشێك لە داخوازیی زیندانیان، سەركەوتووانە كۆتایی پێهات.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەرشی “نەفەس دەر قەفەس”، ٥٩ زیندانیی سیاسی كە لە بەندی ٨ زیندانی كاروونی ئەهوازدا راگیراون، لە رۆژی ٣٠ی مانگی سەرماوەزەوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نالەباری نێو زیندان و پێرانەگەیشتن بە دۆخی جەستەیی زیندانیانی نەخۆش مانیان لە خواردن گرتبوو.

مانگرتنی زیندانیانی كاروونی ئەهواز رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ١٦ی بەفرانبار و پاش دانوستانی بەرپرسانی زیندان لەگەل مانگرتوان، كۆتایی پێهاتووە.

دەوترێ، بەرپرسانی زیندانی كاروونی ئەهواز رەزامەندیی خۆیان لەگەڵ دەستپێڕاگەیشتنی زیندانیان بە كتێبخانە، چاوپێكەوتنی زیاتری زیندانیان لەگەڵ بنەماڵەكانیان و هەروەها زیاد كردنی باجەی تەلەفۆنی بەندی ٨، لە ٢ دانەوە بۆ ٦ دانە دەربڕیوە.

زیندانیانی سیاسیی زیندانی كاروون، پێشتر لە هەفتەیەك تەنیا ٣ جار و هەر جارە بۆ ماوەی ٣ خولەك ئیزنی تەلەفۆن كردن و هەروەها ١ جار مافی چاوپێكەوتنی “غەیرە حزووری” لەگەڵ بنەماڵە و كەسوكاریان هەبوو.

زیندانی كاروون، كە ٤٥٠٠ زیندانیی تێدا راگیراوە، بە یەكێك لە ناستانداردترین زیندانەكانی وڵاتی ئێران دادەندرێت، كە سەرەتایی‌ترین ئیمكاناتی دەرمانی و بێهداشتیی تێدا نییە.

مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی لە زیندانی كاروونی ئەهواز، دوابەدوای كۆتایی هاتنی مانگرتنی ٣٤ رۆژەی زیندانیانی سیاسیی زیندانی ورمێ بوو، كە لەلایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە سەبارەت بە جێبەجێ كرادنی داخوازییەكانیان، كۆتاییان بەو مانگرتنە هێناوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.