چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

دۆخی مەترسیداری زیندانیەكی كورد پاش 50 رۆژ مانگرتن لە خواردن

زیندانیەكی كورد ماوەی 49 رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و ئێستاكە لە دۆخێكی زۆر نالەبار و مەترسیداردایە.

بە پێی هەواڵی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، “فواد ساسانی” زیندانی ئاسایی خلەڵكی شاری سەقز كە ئێستاكە لە زیندانی شاری كامیاران بە بۆنەی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان بەند كراوە. ماوەی 49 رۆژە بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و لە دۆخێكی زۆر مەترسیداری گیانیدا دەژیت.

ئەو زیندانیە كوردە لە ناڕەزایی بە حوكمی قورسی زیندانی هەتا هەتایی و دژایەتی لەگەڵ كاربەدەستان بەرامبەر بە خواستی گواستنەوە بۆ زیندانی شاری سەقز، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

هەواڵەكە باس لەوەش دەكات: فواد ساسانی ماوەی 4 ساڵە لە زیندانی شاری كامیاران راگیراوە و ئێستاش پاش 49 رۆژ مانگرتن لە خواردنلە دۆخێكی جەستەیی نالەباردایە و مەترسی گیانلەدەستدانی لەسەرە.

دەوترێ، كاربەدەستانی زیندانی كامیاران بە هۆی قەیراناوی بوونی دۆخی ئەو زیندانیە، ناچار بوون شەوی رابردوو بە خێرایی لەگەڵ دادستان قسە بكەن. دادستانیش لە وەڵامدا وتوویەتی: ئەگەر تا رۆژی شەممە زیندوو بمێنێ، بە دڵنیاییەوە لە زیندان سەردانی دەكەم.

شایانی باسە، ئەو زیندانیە كوردەی خەڵكی شاری سەقز، بە هۆی هەژاری بنەماڵەوە توانای مانەوە لە زیندانی شاری كامیارانی نیە و تا ئێستا چەندین جار داوای گواستنەوە بۆ زیندانی سەقزی كردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێكی پێ نەدراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.