سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

دەوڵەتی سوریە بە یارمەتی ئێران و کورەی باکوور وزەخانەی ئەتۆمی دامەزراندووە

حەفتە نامەی “ئێشپیگڵ”ی ئاڵمانی لە هەواڵێكی بە بەڵگەوە، باس لەوە دەكات كە بەشار ئەسەد بە یارمەتی كۆماری ئیسلامی ئێران وزەخانەیەكی ئەتۆمی لە سوریە دامەزراندووە.

بەپێی راپۆرتی ئەو هەفتە نامە ئاڵمانیە، كە ئەمڕۆ شەممە 20ی مانگی بەفرانبار بڵاوی كردووەتەوە، وزەخانەی ئەتۆمیی دەوڵەتی بەشار ئەسەد لە دوو كیلۆمیتریی سنووری لوبنان و بە هاوكاریی كۆماری ئیسلامی ئێران دامەزراوە.

ئەو حەفتەنامەیە رایگەیاندووە كە ئەو زانیارییانە لە رێگەی وێنەهەڵگرتنی ماهوارەیی و كۆنترۆڵی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكانی دەزگای زانیاریی دەوڵەتی بەشار ئەسەد وەدەست هێنراوە.

دەوترێت “زەمزەم” نێوی نهێنیی ئەو وزەخانەیە كە بە هاریكاریی كۆماری ئیسلامی ئێرامی دامەزراوە و بەپێی وردەكارییەكان بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم بەكار دێت.

هەر لەو پەیوەندییەدا پاراستنی ئەو وزەخانەیە كە پاڵی داوەتە شاری “القصر”ەوە و لەوێوە ئاو و بەرقی بۆ دابین دەكرێ، لەئەستۆی “حزب الله”ی لوبنان دایە.

راپۆرتەكە باس لەوەش دەكات، كە دەوڵەتی سوریە ئێستاكە 8 هەزار ئۆستوانەی سووتەمەنی بۆ ئەو وزەخانەیە گواستووەتەوە كە بڕیار بوو لە وزەخانەی نهێنێ “ئەلكوبرا” كەڵكی لێ وەربگیردرێت.

وزەخانەی ئەلكوبرا هەڵكەوتوو لە ناوچە بیابانیەكانی رۆژهەڵاتی سوریە بوو، كە ساڵی 2007ی زایینی بە هۆی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل لەنێوچوو و تا ئێستا ئیسرائیل ئەو هەواڵی پشڕاست یان ڕەت نەكردووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.