چەند كەسێكی ئیتلاعاتی ئازار و ئەزیەتی خەڵكی شاری “سەردەشت” دەکەن

چەند كەسێكی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری “سەردەشت” كێشە بۆ خەڵكی شارەكە دروست دەكەن و ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایی  هاوڵاتییانی لێ كەوتووەتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، چەند ئەندامێكی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری “سەردەشت” وێڕانی نانەوەی كێشە بۆ خەڵكی شارەكە، زۆر جار ئازار و ئەزیەتی هاوڵاتییان دەدەن و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیكە، هاوڵاتییان سكاڵا لە سەر کەسەکان تۆمار بكەن، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەكان لەبەر خۆشخزمەتیەكانی ئەو كەسانە به حكومەت، هیچ ئاوڕێك لە خواست و داواكارییەكانی هاوڵاتییان نادەنەوە.

یەكێك لە دانیشتووانی شاری “سەردەشت” كە ناوی ئەو كەسانەی بۆ “زاگرۆس پۆست” ئاشكرا كردووە و رایگەیاندووە: كەسانێك بە ناوەكانی ” ش ع، ج ب، ع ش، ح ق و هەروەها كەسێك بە ناوی ئازاد” كە هەموویان بۆ ئەندامێكی پلەبەرزی ئیدارەی ئیتلاعات بە ناوی “ئەنوەر” كار دەكەن، زۆر جار كێشە و ئاژاوە بۆ هاوڵاتییان ساز دەكەن و ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایی خەڵكی لێكەوتووەتەوە و تەنانەت زۆر جار لەبەر ئەوەیكە حكومەت هیچ دژكردەوەیەكی بەرامبەر بەو كەسانە نەبووە، خەڵكی خۆیان دەستەویەخەی كەسەكان بووەنەتەوە و لە ئاكامیشدا تۆمەتی جۆراوجۆری سیاسی و ئاژاوێگڕیی دراوەتە پاڵیان.

ئەو هاوڵاتییە باس لەوەش دەكات، “ئەنوەر” چەند جارێك بە مەبەستی سیخوڕی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و هەواڵ و زانیاریی كۆكردووەتەوە و هەروەها مەئموریەتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات ئەنجامداوە.

شایانی باسە، دەستوپەیوەندەكانی كۆماری ئیسلامی لە شار و ناوچە جیاجیاكانی كوردستان زۆر جار كێشە و گرفت بۆ هاوڵاتییان دروست دەكەن و وێڕای سكاڵای خەڵك لەو كەسانە، بەڵام هیچ لایەنێك لەو بارەوە بەرپرسیار نیە و ئەوانیش بە كەیفی خۆیان ئازار و ئەزیەتی دانیشتووانی ناوچەكە دەکەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.