چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

85%ی تریاك و 35%ی هێرۆئینی جیهان لە ئێران دەستی بەسەردا دەگیردرێت

لە وڵاتی ئێراندا ساڵانە ٥٠٠ تۆن مادەی هۆشبەری پیشەیی و سوونەتی بەكار دەهێنرێت و تەمەنی بەكارهێنەران لە ئێراندا بۆ ١٥ ساڵ دابەزیوە.

سەرۆكی گشتیی بەرەنگاربوونە لەگەڵ ماددە هۆشبەرەكانی ئێران رایگەیاندووە، كە ساڵانە ٥٠٠ تۆن لە جۆرەكانی مادە هۆشبەرە پیشەیی و سوونەتییەكان لە ئێراندا بەكار دەهێنرێت و لە ساڵدا 85% ی تریاك و لە 35% ی هێرۆئینی جیهان تەنیا لە ئێراندا دەستی بەسەردا دەگیردرێت.

ئێران لە دراوسێتیی وڵاتی ئەفغانستان یەكێك لە رێگا سەرەكییەكانی ترانزیتی مادە هۆشبەرەكان لە جیهان دایە كە بەپێی ئەو لێكۆڵینەوانەی ئەنجام دراوە زیانەكانی بەكارهێنان و بەرهەمی ماددە سڕكەرەكان لە ئێراندا ١٠ هەزار میلیارد تمەن مەزەندە دەكرێت كە لەو رێژەیە 47% ی بەكارهێنەران، 29% ی كۆمەڵگا و 24% ی دامەزراوەكانی رێژیم زیانیان پێ دەگات.

لە كاتی ئێستادا 2.6% ی خوێندكارانی وەزارەتی زانست و 1.6% ی خوێندكارانی زانكۆكانی زانستی پزشكیی ئێران  مادەی هۆشبەرە بەكاردەهێنن.

لە ئێراندا یەك میلیۆن و ٣٢٥ هەزار كەسی گیرۆدە بە ماددەی سڕكەر ناسێندراون كە 20% ی ئەو كەسانە لە شوێنە پیشەییەكان سەرقاڵی كاركردنن، ئەو ئامارەش لە كاتێكدا بڵاو دەبێتەوە كە ساڵی رابردوو یەكێك لە بەرپرسانی رێژیم ژمارەی تووشیارانی مادەی هۆشبەر سێ میلیۆن و ٦٠٠ هەزار كەس راگەیاندبوو.

یەكێك لە هۆكارەكانی بەرهەمهێنانی مادە هۆشبەرە پیشەیەكان لە ئێراندا بۆ كارگە بەرهەهێنەرەكانی مادە هۆشبەرەكان و هەروەها سیاسەتی سیستماتیكی رێژیم سەبارەت بە بڵاو كردنەوەی مادەی هۆشبەر دەگەڕێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.