ژنێكی شۆڕشگێڕی چەپی ئافریقایی و دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان، لە رەوتی شەڕ و پێكدادانەكان لەگەڵ داعش لە رۆژئاوای كوردستان، گیانی بەخت كرد.
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
عەلی یونسی: لەئێستادا عێراق شوناسو پایتەختی ئێمەیە
یاریدەدەری تایبەتی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەكاروباری كەمە ئاینیو نەتەوەییەكانی ئێران دەڵێت “لەئێستادا عێراق شوناسو كلتورو پایتەختی ئێمەیەو ئەمەش هەم بۆ ئەمرۆكەیەو هەم بۆ رابردوو”.
زۆرتر بخوێنەوە »زیاتر لە 3% لە زیندانیەكانی ئێران ژنان پێكی دەهێنن
بە پێی ئامارەكانی خودی كۆماری ئیسلامی، ئێستاكە 3.1% لە زیندانەكانی ئێران ژنان پێكی دەهێنن.
زۆرتر بخوێنەوە »10 كەسی دیكە لە ئێران ئێعدام كران
لە درێژەی شەپۆلی ئێعدامەكان لە ئێران، 9 كەسیدیكە لە زیندانی قزڵحسار و كەسێكی دیكەش لە زیندانی چابەهار ئێعدام كران.
زۆرتر بخوێنەوە »ناڕەزایی دانیشتووانی شاری مێهران بە كێشەی كەم ئاویی
بڕینی ئاوی خواردن لە شار مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، خەڵكی ئەو شارە بەرەوڕووی كێشەی كەم ئاویی بوونەتەوە و هاوڵاتییان بەرامبەر بە وەڵام نەدانەوەی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلایم ئێرن بەرانبەر بە دۆخی خۆیان، رەخنە دەگرن.
زۆرتر بخوێنەوە »گەوەرترین ئەشكەوتی ئاویی ئاسیا لە كرماشان مەترسیی رووخانی لەسەرە
ئەشكەوتی “قۆڕی قەڵا”، هەڵكەوتوو لە 25 كیلۆمەتریی شاری “روانسەر”ی سەر بە پارێزگای كرماشان، كە بە گەورەترین ئەشكەوتی ئاویی ئاسیا ناسراوە، مەترسیی رووخان و لەناوچوونی لەسەرە.
زۆرتر بخوێنەوە »10 ژنی بوێری جیهان لە ئەمساڵدا دیاریی كران
خەڵاتی ژنی بوێری ساڵ بەخشرایە ئەو ١٠ ژنەی جیهان، كە رووبەڕووی چەندین كاری قورس و توندوتیژی بوونەتەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »عەرەبستان داوای یەكگرتوویی وڵاتانی ناوچە بەرامبەر داعشو ئێران دەكات
عەرەبستانی سعوودی داوای لە وڵاتانی سوننە مەزهەبی ناوچەكە كردووە كە بە وەلانانی كێشەكانیان، لە بەرامبەر مەترسییەكی هاوبەشدا كە بەهۆی كۆماری ئیسلامیی ئێرانو گرووپی داعشەوە تووشیان بووە، یەكگرتوو بن. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی ڕۆیتێرز، مەلیك سولەیمان، پاشای عەرەبستان لە ڕەوتی دیدار لەگەڵ ڕێبەرانی ولاتە عەرەبییەكانی كەنداو، هەروەها وڵاتانی میسرو توركیە خوازیاری وەلانانی كێشەی وڵاتانی عەڕەبیو سوننە سەبارەت بە ناكۆكی نێوانیان لەسەر گرووپی …
زۆرتر بخوێنەوە »“زاگرۆس” لە بەردەم مەترسی لەنێوچووندایە
هۆكارەكانی نالەبار بوونی ژینگە و خراپ بوونی چۆنیەتی بەڕێوەرایەتی مرۆیی لە 2 پارێزگای كرماشان و ئیلام، بووتە هۆی ئەوەیكە دار بەڕیووەكانی زاگرۆس بەرەوڕووی مەترسیی لەنێوچوونی یەكجاری بن.
زۆرتر بخوێنەوە »یەكێتی روونكردنەوەی لەسەر لێدوانەكەی حیزبی دیموكرات بڵاو كردەوە
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، راگەیێندراوێك لەسەر رووداوەكەی چەند رۆژی رابردووی شاری كۆیە بڵاودەكاتەوە و پێكهێنانی لیژنەیەك لەلایەن ئاسایشی گشتییە بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە رادەگەیێنێت.
زۆرتر بخوێنەوە »هێزێكی زۆری ئێران لە باشووری كوردستانەوە رەوانەی عێراق كران
هێزێكی زۆری ئێران لە سنووری “پەروێزخان”ەوە بەرەو خورماتوو تكریت بۆ بەشداریكردن لە هێرشی سپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ دەرهێنانی ئەو شارە لە دەستی داعش، وەڕێكەوتن.
زۆرتر بخوێنەوە »60%ی كەلوپەلی قاچاخی ئێران لە سنوورە ڕەسمییەكانەوە هاوردە دەكرێ
لە حاڵێكدا كە هەفتەی ڕابردوو وەزیری ناوخۆی ئێران باسی لە كارتێكەریی “پارەی پیسی” قاچاخكردنی مادەهۆشبەر لە ناوەندەكانی سیاسەتو هەڵبژاردن كردبوو، ئێستا كاربەدەستێكی دیكەی كۆماری ئیسلامیی دەڵێ، 60%ی كەلوپەلە قاچاخەكان لە خاڵە سنوورییە ڕەسمییەكانی ئێرانەوە دێنە ناوخۆی وڵات، هەواڵێك كە بەشێكی دیكە لە گەندەڵیی سیستماتیكی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشكرا دەكا.
زۆرتر بخوێنەوە »گوشارە جیاجیاكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر خەڵكی كوردستان بەردەوامە
لە ماوەی رابردوودا هێزەكانی سەر بە كۆماری ئیسلامی ئێران، لە رێگاهای جۆراوجۆرەوە گوشاری زۆریان خستووەتە سەر خەڵكی كوردستان.
زۆرتر بخوێنەوە »4 مامۆستای كورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كران
ژمارەیەكی لە مامۆستایانی ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی “ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی ورمێ” لە لایەن ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت كراون.
زۆرتر بخوێنەوە »گیانلەدەستدانی باوك و كوڕێك بە هۆی رووداوی هاتوچۆ
بە هۆی رووداوی هاتوچۆ باوك و كوڕێكی خەڵكی شاری سەقز، گیانیان لەدەستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »2 چالاكی كرێكاریی كورد لە زیندانی ئازاد كران
2 چالاكی كرێكاریی كورد یەكێكیان پاش تەواو بوونی ماوەی حوكمەكەی و ئەویتر بە دانانی بارمتە، لە زیندانی ئازاد كران.
زۆرتر بخوێنەوە »