سێ شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2023

10 كەسی دیكە لە ئێران ئێعدام كران

لە درێژەی شەپۆلی ئێعدامەكان لە ئێران، 9 كەسیدیكە لە زیندانی قزڵحسار و كەسێكی دیكەش لە زیندانی چابەهار ئێعدام كران.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی ماف مرۆڤ لە ئێران، 9 كەسی دیكە لە پەیوەند لەگەڵ مادەهۆشبەرەكان رۆژی شەممە 17ی مانگی رەشەممە لە زیندانی قزڵحسار لە سێدارە دران، كە ناوەكانیان بەمچەشنەیە: “محەمەد مەحمودی، سادق محەمەدی، عەبدوڵڵا لزومی، حسێن رۆستەمی، مۆحسین عەلیپور، عادڵ سلێمان زادە، مەسعود محەمەدی، ئەسغەر میرعەدلی و عادڵ سلێمان زادە”.

هەروەها كەمپەینی چالاكانی بەلوچ بڵاوی كردەوە، رۆژی شەممە 16ی رەشەممە كەسێك بە ناوی “سەعید بەلوچ” كوڕی درا و خەڵكی ئاوایی كلدری لاشار، لە زیندانی چابەهار لەسێدارە دراوە.

شایانی باسە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا، واتە لە ماوەی 17 رۆژی  رابردوو لانیكەم 80 كەس لە ئێرانی ئیسلامی لەسێدارە دراون. ساڵانە 60%ی ئێعدامەكان لە ئێران لە لایەن حكومەتەوە ئاشكرا ناكرێت و بە شێوەی نهێنی لەسێدارە دەدرێن.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.