دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

گیانلەدەستدانی باوك و كوڕێك بە هۆی رووداوی هاتوچۆ

بە هۆی رووداوی هاتوچۆ باوك و كوڕێكی خەڵكی شاری سەقز، گیانیان لەدەستدا.

هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، باس لەوە دەكات، لە ماوەی رۆژانی رابردوو لە سەر جادەی نێوان سەقز_دیواندەرە، باوك و كوڕێك لە نێو پرایدێكدا لەگەڵ كامیۆنێكی بارهەڵگر تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبن و بەو بۆنەوە هەردووكیان گیانیان لەدەست دەدەن.

شوناسی ئەو باو ك و كوڕ “ئەحمەد كەریمی و رەحمەت كەریمی” بووە.

هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستاش، لە ئاكامی پێكدادانی ئۆتۆمبیلێكی پاڕۆڵ لەگەڵ تویتا 2 ئێف لە نزیك ئاوایی “گۆمەیی” 2 هاوڵاتیی خەڵكی شاری سەقز گیانیان لەدەستداوە.

ناو ئەو 2 هاوڵاتییە كە ژن بوون و لەو رووداوە گیانیان لەدەستداوە “فاتمە قەیسەری و ئافتاو قەیسەریان” راگەیەندراوە و هۆكاری رووداوەكەش خێرایی لە راِدەبەدەری ئۆتۆمبیلەكان و خراپ بوونی دۆخی جادە راگەیەندراوە.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵ 14 هەزار و 549 كەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆ لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و  كارناسان دەڵێن سێ هۆكاری‌ مرۆیی، بارودۆخی‌ خراپی جادەكان‌و ناستانداردبوونی ماشێنەكان هۆكارە سەرەكییەكانی ڕووداوی‌ هاتوچۆ لە ئێرانن.

11039728_329172433947853_1067749799_n

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.