چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

4 مامۆستای كورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كران

ژمارەیەكی لە مامۆستایانی ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی “ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی ورمێ” لە لایەن ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت كراون.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، 4 كەس لە ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنیی پیشەیی مامۆستایانی ئەو شارەی بۆ رێكەوتی شەممە 16ی مانگی رەشەممە بانگهێشت كردووە.

ناوی ئەو 4 مامۆستایە بریتیە لە “عەلی حاجی لو، ئازاد لوقمان زادە، سەید مەنسور تەقی زادە و ئەمیر پەناهی” راگەیەندراوە.

پێشتریش ژمارەیەكی دیكە لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای ورمێ، لە لایەن ئیدارەی پەروەردەی پارێزگاەوە ئاگادار كرابوونەوە، كە نابێ لە مانگرتنی مامۆستایان لە رێكەوتی 10ی مانگی رەشەممە بەشداریی بكەن یان باقی مامۆستایان هان بدەن بۆ مانگرتن.

هێزە ئەمنیەتیەكان لە ساڵی 1391ی هەتاوییش داوای لەو ئەنجومەنە كردبوو، تا بەیانیەیەك بە مەبەستی رێگرتن لە 19ی مانگی گوڵان، ساڵڕۆژی ئێعدامی “فەرزاد كەمانگەر” مامۆستای ئێعدام كراوی كورد هەڵوەشێننەوە، بەڵام ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی ورمێ لە راگەیەندراوێكدا، ساڵوەگەڕی ئێعدامی فەرزاد كەمانگەرییان بەرز راگرتبوو.

لە لایەكی دیكەوە، لە ماوەی رۆژانی رابردوو هەندێ لە سەرچاوە و رۆژنامەكانی نزیك لە سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری دەستگیركردنی رێكخەرانی مانگرتنی گشتیی مامۆستایان لە رۆژی 10ی مانگی رەشەممەی ئەمساڵ بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.